ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٥٥. کاتی هاتووە
کاتی هاتوە بە گوڵ بڵێین
سەری لە خاک بێنێتە دەر
تاجی شاهی چرۆی ژیان
بە ئارامی بخاتە سەر

کاتی هاتوە بڵێن بە سێرە
بخوێنێ و ڕووح وەلاوێنێ
خۆر تیشکی باوێتە زەوی
شەختەی سەهۆڵ وەتاوێنێ

کاتی هاتوە کوێستانەکان
میوانداری کوێستان چی بن
لێڕەواری سەوز لە چیمەن
چاوڕوانی هەوارچی بن

خاکەلێوە مانگی جوانی
وەرزی بەهار هاتە گوڵان
هەموو ڕۆژی بەهار جوانیە
گەشی دەخاتە نێو دڵان

کاتی هاتوە دەستی تەمەن
تێکەڵی بە دەستی مەرگ بکەم
چەند لاپەڕی تەمەن ڕۆیوە و
لەشم بە کفن بەرگ کەم

ئەگەرچی بەهار جوانیە و
دەستپێکی ڕۆژژمێری نوێیە
بەڵام کەس نازانێ ئەجەل
کەنگێ دێت و خەڵکی کوێیە

زۆر جار لە نێوبەندی ڕەشی
خاڵێکی ڕوون شێوەی چرایە
درۆیە گەر گوتویانە
بە غونچێکی بەهار نایە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit