ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٥٤. هۆی برسی بوون
هۆی برسی بونی هەژاران
ئەوانەن کە تێر و پڕن

لە سووتانی برسی و هەژار
بێ هەستن، سەهۆڵی سڕن

گەدە زلی زاڵمی خوێن مژ
مرۆڤ نین و سەگی دڕن

سامان دار بە بێ پێ دەڕوا
هەژار بە باڵیش نافڕن

هەژار و ژین نێوانیان نیە
وەک منداڵ و دایکی زڕن

تاو بێ هەژار پێست سووتاوە
لە ژێر باران تەڕ و بڕن

لە ئاستی بەخشینی خوا
سامان دار نەزان و وڕن

تاوانی وان هەژار دەیدات
چەپەڵن نان و دۆ بڕن

هەزار لەعنەت لەو کەسانەی
نان دەخۆن و سفرە دڕن

لە ئاستی بەخشینی خوا
سامان دار نەزان و وڕن

ژیان هاوسەنگی تێدا نیە
هێندێک تێر و هێندێک قڕن

تاوانی وان هەژار دەیدات
چەپەڵن نان و دۆ بڕن

هەزار لەعنەت لەو کەسانەی
نان دەخۆن و سفرە دڕن
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit