ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا نەسیحەت
٥٢. هەندێک جار
هێندێک جار کوتنی وشەیێک
بە دەیان ساڵ پیرت دەکا
گەر مناڵێکی ساویلکە بی
پسپۆڕانە ژیرت دەکا

دڵ کە کۆگای ئارامیە
دەبێتە ئاسن و دار و بەرد
لە نێو بەندیخانەی خەفەت
بۆ ئەبەد ڕاگیرت دەکا

بێ خەیاڵ تۆ دێ و دەچی
هیچ کەس نابێتە دڵخۆشیت
لە گۆڕەپانی شەڕی ژین
مەرگ دێ و یێخسیرت دەکا
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit