که میهرەبان بی دڵی خۆت ئارامە
بەختەوەری ژین پێگە و ئاکامە
دەسوڕێتەوە و دێتەوە لای خۆت
وەڵام وەردەگری بێ دەنگ و نامە
بادام بچێنی لە خاکی باغت
ئەوەی پێ دەگا دوایەش بادامە
ئەو دەم بزەیێک دێتە سەر لێوت
هەستت خۆش دەبێ و ئەوە بەتامە
بەختەوەری ژین پێگە و ئاکامە
دەسوڕێتەوە و دێتەوە لای خۆت
وەڵام وەردەگری بێ دەنگ و نامە
بادام بچێنی لە خاکی باغت
ئەوەی پێ دەگا دوایەش بادامە
ئەو دەم بزەیێک دێتە سەر لێوت
هەستت خۆش دەبێ و ئەوە بەتامە