ئەی هاوار هەتا کەی زوڵم؟
بۆچی کۆتایی پێ نایە؟
تا کەنگێ بە بۆمب و دوکەڵ
هەناسە بۆ سینە نایە؟
ڕێگای ئاوارەیی تا کوێ؟
ژێر چاپۆکەی زوڵم چەندە؟
هەتا کەنگێ برسیایەتی؟
دیتنی مەرگی کۆرپە و دایە
کوان ئەوانەی دەڵێن مرۆڤ
دەبێ وەکوو فریشتە بژی؟
کوانێ ئەو خالقەی عادڵە
ئەوەی کە نێوی ئەڵڵایە؟
هەزار لەعنەت لە زاڵمان
هەزاری بۆ دەسەڵات دار
بۆو ئاژەڵانی مافی مرۆڤ
بە گیانی خەڵک دەکەن کایە؟
ڕۆژێک ببینم بە چاوی خۆم
نەماوە هەرچی زاڵمە
ئەگەر لە لاقیش کەوتبم
هەڵدەستم دەیکەم بە شایە
بۆچی لە ئاستی دیتنی
زوڵم و زۆری ئاوا گەورە
جیهان کپە و کوێر و کەڕە
هیچ کەسێک دەنگی دەر نایە؟؟
خۆ لە مێژوی جیهان دایە
ئەگەر شتێکی وا ڕووی دابا
هەزار پێغەمبەر دەناردرا
بە موعجزە و سوڕە و ئایە
لە گیانی مرۆڤی بئ پەنا
سووک تر و بێ بەها تر نیە
گەیشتوم بەو راستیە کە ماف
هەمووی قسەی پووش و بایە
خۆزگە بزانم دوای ساڵانێک
کە تێپەڕ بوو لە تەمەنمان
چۆن باسی بکەین بە شەرمەوە
بۆ بەرەی نوێ و نەوە و زایە؟
چۆن بڵێن شتێکی وا قەوما
لە ڕۆژگاری بیر و پێشکەوت
چۆن بڵێن هەڵوێستمان نەبو
کەس نەی بو غیرەت و خایە
ئێستا کە دەسەڵات نیە و
کەس نیەتی هەست و بوێری
هەموو ئومێدمان بە تۆیە
هاوار بۆ تۆ دێنین خوایە
جا هەرکێسک کە زاڵمە
جووە، موسوڵمان یا مەسیح
بە یک چرکە و بە عەزابێک
هەر هەمووی لە ناو چووبایە
بۆچی کۆتایی پێ نایە؟
تا کەنگێ بە بۆمب و دوکەڵ
هەناسە بۆ سینە نایە؟
ڕێگای ئاوارەیی تا کوێ؟
ژێر چاپۆکەی زوڵم چەندە؟
هەتا کەنگێ برسیایەتی؟
دیتنی مەرگی کۆرپە و دایە
کوان ئەوانەی دەڵێن مرۆڤ
دەبێ وەکوو فریشتە بژی؟
کوانێ ئەو خالقەی عادڵە
ئەوەی کە نێوی ئەڵڵایە؟
هەزار لەعنەت لە زاڵمان
هەزاری بۆ دەسەڵات دار
بۆو ئاژەڵانی مافی مرۆڤ
بە گیانی خەڵک دەکەن کایە؟
ڕۆژێک ببینم بە چاوی خۆم
نەماوە هەرچی زاڵمە
ئەگەر لە لاقیش کەوتبم
هەڵدەستم دەیکەم بە شایە
بۆچی لە ئاستی دیتنی
زوڵم و زۆری ئاوا گەورە
جیهان کپە و کوێر و کەڕە
هیچ کەسێک دەنگی دەر نایە؟؟
خۆ لە مێژوی جیهان دایە
ئەگەر شتێکی وا ڕووی دابا
هەزار پێغەمبەر دەناردرا
بە موعجزە و سوڕە و ئایە
لە گیانی مرۆڤی بئ پەنا
سووک تر و بێ بەها تر نیە
گەیشتوم بەو راستیە کە ماف
هەمووی قسەی پووش و بایە
خۆزگە بزانم دوای ساڵانێک
کە تێپەڕ بوو لە تەمەنمان
چۆن باسی بکەین بە شەرمەوە
بۆ بەرەی نوێ و نەوە و زایە؟
چۆن بڵێن شتێکی وا قەوما
لە ڕۆژگاری بیر و پێشکەوت
چۆن بڵێن هەڵوێستمان نەبو
کەس نەی بو غیرەت و خایە
ئێستا کە دەسەڵات نیە و
کەس نیەتی هەست و بوێری
هەموو ئومێدمان بە تۆیە
هاوار بۆ تۆ دێنین خوایە
جا هەرکێسک کە زاڵمە
جووە، موسوڵمان یا مەسیح
بە یک چرکە و بە عەزابێک
هەر هەمووی لە ناو چووبایە