کیژێکی ئازیز لەپڕ، لەناکاو
کەوتە ڕووبار و نووقم لە گێژاو
کەسەر ڕژایە سەر بنەماڵەی
بنەمای ژیانیان داڕماو و ڕووخاو
تەواوی خەڵک بون بە هاو غەمیان
لەوی دەگەڕان کە هەڵ دەهات تاو
برای دڵ بریندار، لە سینگی خۆی دا
ئاخر دیدار بو لە خووشکی ژاکاو
قژی خۆی ڕنی لە تاوی ڕۆڵەی
فرمێسکی ڕژان دایکی جەرگ سووتاو
چەند مانگ هەموو ڕۆژ هاتە گوێ ڕووبار
باوکی شەکەتی بە پشتی شکاو
نا ئومێد نەبو، بۆ گەڕان بەدوای
ئەوندەی نوێژ کرد لە داوێنی ئاو
لە کۆتایی دا تەسلیمی خوا بو
بێ دەسەڵات بو لە گەڵ هێزی ئاو
هەشت مانگ تێپەڕ بوو لەوکارەساتە
کۆتایی پاییز هەڵڕژا لافاو
بە ئیزنی خوا و دوعای بنەماڵە
وەدیار کەوتەوە تەرمی کیژی لاو
لێرە دا دەگەین بە حیکمەتی خوا
کە دەبێتە خێر تەنانەت لافاو
خوایه سەبر بدە بە خێزانەکەی
بەهەشت جێگای بێ ئاوێستای خنکاو
کەوتە ڕووبار و نووقم لە گێژاو
کەسەر ڕژایە سەر بنەماڵەی
بنەمای ژیانیان داڕماو و ڕووخاو
تەواوی خەڵک بون بە هاو غەمیان
لەوی دەگەڕان کە هەڵ دەهات تاو
برای دڵ بریندار، لە سینگی خۆی دا
ئاخر دیدار بو لە خووشکی ژاکاو
قژی خۆی ڕنی لە تاوی ڕۆڵەی
فرمێسکی ڕژان دایکی جەرگ سووتاو
چەند مانگ هەموو ڕۆژ هاتە گوێ ڕووبار
باوکی شەکەتی بە پشتی شکاو
نا ئومێد نەبو، بۆ گەڕان بەدوای
ئەوندەی نوێژ کرد لە داوێنی ئاو
لە کۆتایی دا تەسلیمی خوا بو
بێ دەسەڵات بو لە گەڵ هێزی ئاو
هەشت مانگ تێپەڕ بوو لەوکارەساتە
کۆتایی پاییز هەڵڕژا لافاو
بە ئیزنی خوا و دوعای بنەماڵە
وەدیار کەوتەوە تەرمی کیژی لاو
لێرە دا دەگەین بە حیکمەتی خوا
کە دەبێتە خێر تەنانەت لافاو
خوایه سەبر بدە بە خێزانەکەی
بەهەشت جێگای بێ ئاوێستای خنکاو