ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
چاوەکانی ڕەنگی هەنگوین بوون بەڵام
من لە تامی لێوەکانی شێوەی هەنگوینم دەوێ

ئەو نیگاهی عاشقانەی بۆ نیگارێ تر هەبوو
من بەڵام بۆ مانەوەم عیشقی سەنگینم دەوێ

ڕێژنە بارانە لە چاوم بێ ئەوەی کەس مردبێ
لە نێوان زانست و هێڕی خامەڕەنگینم دەوێ

زۆر کتێبی شێعر گەڕاوم پەڕ بە پەڕ و دێڕ بە دێڕ
هەر نەبوو ئارامی بۆ دڵ شێعری غەمگینم دەوێ

عاشقانی ئێستەکە بێ وفان و چل درۆن
لەیل و مەجنونیش خەیاڵین عەشقی پشتگینم دەوێ

شاخەوانی، شاخی بێ ڕەحمی دڵی بووم بێ ووچان
من لە عەشقیش دا هەموو کات شاخی بانگینم دەوێ

کۆلکە زێڕینەی نیگاهی دوا بە ڕێژنە دەرکەوت
بۆیە من هەر دەم لە ئاسۆ خۆری ڕەنگینم دەوێ

نازی وی خەروار بە خەروار و دڵی من چوکەیە
بۆ کڕینی نازەکانی، ماڵی زەنگینم دەوێ

تۆبە کوا بۆمن ڕەوایە بێ گوناحم لە ئەوین
بۆ تێکەڵاوی لەگەڵ وی هەستی شەنگینم دەوێ

کوا ژیان بێ هاودەمێک بە ئارامی سەر دەبێ
بۆ درێژەی ئەو ڕەواڵە کۆچی لەنگینم دەوێ

هێمنانە گەر بە شێوازێکی جوان باسی بکەم
بۆ ئارامی دڵی سادەم کەسی بەنگینم دەوێ

هەستە تەنیا و هەستی تەنیات دەربڕە
بۆ گەیشتن بە ویساڵی ڕۆینی خلنگینم دەوێ
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit