ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
پێم دەڵێی پیرم جا چیە؟
عەشقم، جەوانە ئەی پەری
دڵم وەک ڕۆژی یکەم
هەر میهرەبانە ئەی پەری

سەیرە هەر پیرتر دەبم
عەشقم بەرەو گەنجی دەچێ
دڵ دەدا تاوانی عەشق
گیان بێ گیانە ئەی پەری

دەمکوت من پیر نابم و
هێزی گەنجیم هەر دەبێ
غەمی تۆ وێرانی کردم،
غەم پاڵەوانە ئەی پەری

گەر کتێبێکی نوێ
بۆ نازت هەبوو بیخوێنەوە
من کەسێکی کۆن ترم
دەرسم ڕەوانە ئەی پەری

بیری ئەو کات کە دڵ
پڕ ئومێد بۆ هەر بەخێر
ژیان خۆشی تێدابوو ئەودەم
ئێستا پڕ لە ژانە ئەی پەری

سۆهرابی ڕۆستەم پاڵەوان
ڕووحی گەیشتە ئاسمان
مردنی بێ نۆش دارو
بەشی مەردانە ئەی پەری

بە دەنگی شێوەی زەنگوڵەت
جار جار بە فریای دڵ کەوە
لە عەشقی تۆ وەرێ بووم
بۆ ڕێ و کاروانە ئەی پەری

گەر فەقیر بوی و نەدار
چارەنووس بۆ تۆ نیە
باسی پێگەیشتن مەکە
لێم دڵگرانە ئەی پەری

هۆی پیری من ئەزیزم
تەمەن و کاتژمێر نەبوو
دوا ڕۆیشتنی تۆ
دڵی تەنیام وێرانە ئەی پەری

دەنگاژ (الهام) لە شێعری مامۆستا شەهریار
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit