مێژوو بە زل هێزی پێنووس
لەسەر لێنووس حاڵی دەکەم
وەک پیرە هەوارچیێکی ژیر
باسی هەواری خاڵی دەکەم
وەبیرمە کە منداڵ بووم
ئاواتم بوو زوو گەورە بم
گەورە بووم و پڕ بە دڵم
هاوار بۆ منداڵی دەکەم
ئاواتم بوو ماڵێکم بێت
بە ئارامی تێیدا بژیم
پێی گەیشتم بەڵام ئێستا
ئارەزووی بێ ماڵی دەکەم
ئاواتم بوو بە ئیستیکان
جارێکی چای شیرن وەخۆم
چای زۆرم خوارد بە شرینی
ئێستا هەست بە تاڵی دەکەم
بە مناڵی وەک باڵەندە
شەقەی باڵم ئەدا و دەفڕیم
باڵم شکان، کەوتمە حەرز
زۆر هەست بە بێ باڵی دەکەم
ژیان وەک تاڵ و پۆ قاڵی
چندراوو و لێک هاڵاوە
هەر کەس بێت وەکوو فێرکارێک
فێری چنینی قاڵی دەکەم
لەو دونیایە دا ناڕوونی
بەسەر ڕوونی دا زاڵ بوە
گیانی سۆهرابی کوڕم دەگرم
وەک ڕۆستەمی زاڵی دەکەم
بە شاخی بڵیندی خەفەتان
بە چڕ و ئاستەم دەچمە سەرێ
هێلکەی داڵ لە سەر شاخ ببینم
لەوێ دزی لە داڵێ دەکەم
بەزری دارم خستە حەرز و
گەورە بو تا بو بە نەمام
بوو بە دارێک، بەڵام بۆ چی
شێوەی رەنگی کاڵی دەکەم؟
پێشکەوتنی دنیا سەیرە
هەر ڕۆژە شتێک دێتە گۆڕێ
زۆر جار پڕ بە دڵ و ئیشتیام
حەز بە شتی خۆماڵی دەکەم
هەموو کەس وەیزانی شێتم
وەکوو مەجنوون بۆ لەیلاکەم
وەیانزانی لە شێعران دا
باسی لێوی ئاڵی دەکەم
عەشقی مرۆڤانم بۆ چیە
هەمووی ساختە و ڕیا و درۆیە
عاشقی کەروێشک و سمۆرەم
باس لە ئەسب و یاڵی دەکەم
نوسراوەکان کاس و وڕ بون
لەوانەیە لێم تێنەگەن
هەر کەس ویستی لام دانیشێت
بە گیان و دڵ حاڵی دەکەم
لە سرووشت دا تێکەڵ بووم و
دار و دەوەن بوە بنەماڵەم
لە مرۆڤان، دڵگران و دورم
دەنا شێریش ماڵی دەکەم
بەخت و ئیقباڵ بو بە ڕابەر
بۆ ڕاستیەکان نامۆییم کرد
لە نێو کوپی قاوێکی تاڵ
چاوە ڕوانی فاڵی دەکەم
پێنەگەیشتن بە دڵدارت
گەورەترین زوڵم و زۆرە
دەزانم شتێکی مەحاڵە
بەڵام بیر لە ویساڵی دەکەم
قژی کەسێکی خۆشەویست
ئێستاش عەتر و بۆنی ماوە
عەتری چی ۆ بۆنی چی دەڵێی؟
یادی تاڵ بە تاڵی دەکەم
قسە زۆرن باسیان بکەم
باسی ژیان، مناڵی و عەشق
بە تەنیایی لە گۆشێک دا
یادی ساڵ بە ساڵی دەکەم
لەسەر لێنووس حاڵی دەکەم
وەک پیرە هەوارچیێکی ژیر
باسی هەواری خاڵی دەکەم
وەبیرمە کە منداڵ بووم
ئاواتم بوو زوو گەورە بم
گەورە بووم و پڕ بە دڵم
هاوار بۆ منداڵی دەکەم
ئاواتم بوو ماڵێکم بێت
بە ئارامی تێیدا بژیم
پێی گەیشتم بەڵام ئێستا
ئارەزووی بێ ماڵی دەکەم
ئاواتم بوو بە ئیستیکان
جارێکی چای شیرن وەخۆم
چای زۆرم خوارد بە شرینی
ئێستا هەست بە تاڵی دەکەم
بە مناڵی وەک باڵەندە
شەقەی باڵم ئەدا و دەفڕیم
باڵم شکان، کەوتمە حەرز
زۆر هەست بە بێ باڵی دەکەم
ژیان وەک تاڵ و پۆ قاڵی
چندراوو و لێک هاڵاوە
هەر کەس بێت وەکوو فێرکارێک
فێری چنینی قاڵی دەکەم
لەو دونیایە دا ناڕوونی
بەسەر ڕوونی دا زاڵ بوە
گیانی سۆهرابی کوڕم دەگرم
وەک ڕۆستەمی زاڵی دەکەم
بە شاخی بڵیندی خەفەتان
بە چڕ و ئاستەم دەچمە سەرێ
هێلکەی داڵ لە سەر شاخ ببینم
لەوێ دزی لە داڵێ دەکەم
بەزری دارم خستە حەرز و
گەورە بو تا بو بە نەمام
بوو بە دارێک، بەڵام بۆ چی
شێوەی رەنگی کاڵی دەکەم؟
پێشکەوتنی دنیا سەیرە
هەر ڕۆژە شتێک دێتە گۆڕێ
زۆر جار پڕ بە دڵ و ئیشتیام
حەز بە شتی خۆماڵی دەکەم
هەموو کەس وەیزانی شێتم
وەکوو مەجنوون بۆ لەیلاکەم
وەیانزانی لە شێعران دا
باسی لێوی ئاڵی دەکەم
عەشقی مرۆڤانم بۆ چیە
هەمووی ساختە و ڕیا و درۆیە
عاشقی کەروێشک و سمۆرەم
باس لە ئەسب و یاڵی دەکەم
نوسراوەکان کاس و وڕ بون
لەوانەیە لێم تێنەگەن
هەر کەس ویستی لام دانیشێت
بە گیان و دڵ حاڵی دەکەم
لە سرووشت دا تێکەڵ بووم و
دار و دەوەن بوە بنەماڵەم
لە مرۆڤان، دڵگران و دورم
دەنا شێریش ماڵی دەکەم
بەخت و ئیقباڵ بو بە ڕابەر
بۆ ڕاستیەکان نامۆییم کرد
لە نێو کوپی قاوێکی تاڵ
چاوە ڕوانی فاڵی دەکەم
پێنەگەیشتن بە دڵدارت
گەورەترین زوڵم و زۆرە
دەزانم شتێکی مەحاڵە
بەڵام بیر لە ویساڵی دەکەم
قژی کەسێکی خۆشەویست
ئێستاش عەتر و بۆنی ماوە
عەتری چی ۆ بۆنی چی دەڵێی؟
یادی تاڵ بە تاڵی دەکەم
قسە زۆرن باسیان بکەم
باسی ژیان، مناڵی و عەشق
بە تەنیایی لە گۆشێک دا
یادی ساڵ بە ساڵی دەکەم