ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
من و جام و مەی و مەعشوق،
هەموو کات بۆمن ئاواتە
ئەگەر هاوڕێی بسم اللە،
کە ماتەل بوون ئافاتە

موجتاجی بەزەییت کردم
دڵگرانی نیم چونکاتی
ئەتۆش موحتاج دەبی ڕۆژێک
دنیا داری مکافاتە

ددان بە خەتای خۆم دادەگرم
بە ئەشکەنجەی ناڕوا و زۆری
گلەیی من لەو عەشقە
هەموو چیڕۆک و ڕەوایاتە

کە ڕووی دا لە مێژوو
فیراقی وێسف و یاقوب من زانیم
کە ڕاستی و ڕاست کوتن
جیاوازان وەکوو شاروێران و شاماتە

ئەگەر خۆشویستن دینە و
دینیش خۆشویستنە بێ شک
جگە لە دڵداری هەر دینێک
درۆیە و ساختەیە و خوڕافاتە
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit