ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
ئەبرۆت وەکوو ڕمبی دوژمن
زڕمبە لە ناخی دڵ دێنێ
خەبات دەکەم لەو ڕێە دا
مێژوو با باش نێوم بێنێ

دم و لوتت نۆک و نوقڵە
نیگارەی دەستی یەزدانی
چاوت ئەستێرێکی گەشەو
لە ناو شەو دا دەتروسکێنی

جوانی تۆ، سنووری بەزاند
چوار دەوری دنیای داگیرکرد
خەتی لێوت وینەی ئاگر
گڕ دەگرێت و دەم سوتێنی

دەستت وەکوو پۆلی گەشەو
ئامادەم بۆ کەباب بوونت
جەرگ و دڵم تیکه گۆشتەو
جوانی تۆ باش دەی برژێنی

نووکی قەڵەم جگە لە نێوت
خۆیندەواری دیکەی نیە
نەدیتنت دڵم تەنگ دەکاو
و وەکوو مناڵ دەم گریێنێ

هەر بۆخۆت بوی بە دڵتەنگیم،
هەر بۆخۆشت هۆی ئارامیم
وەکوو کوڕپە گروو دەگرم
، خۆزگە دەستی تۆ ڕامژێنێ

شەڕی دونیا دەست پێ دەبێت
ڕۆژێکی ئەلەو ڕۆژانە
من دڵنیام کە جوانی تۆ
ئەم شەڕە قوورسە پێک دێنێ

کاری خودا هێندە بێ عەیبن
جێگای گلەیی تێدا نیە
بە خەڵقەتی تۆی بێ وێنە
گەورەیی خۆی دەسەلمێنێ

نەرم کردنی دڵی ڕەقت
دەست بردن بۆ زاری شێرە
هەرکەس دڵی تۆی ماڵی کات
حەماسەیێک ئەخوڵقێنێ

بختەوەرە حەرز و زەوی
کە تۆ بەسەری دا دەڕۆی
بریا رۆژێک هەنگاوەکەت
خێرا بۆ لای منت بێنێ

زۆر سەیری وێنەکەت دەکەم
نازانم بۆ لێی تێر نابم
ڕقم لە ئاوێنەکشتە
کە ڕۆژێ چەند جار دەت دوێنێ

چاوێک جگە لە چاوی من
یاخودا کوێر بێت و نەتبینێ
بشکێ دەستێک دەستت بگرێت،
ڵاڵ بێ زمانێک نێوت دێنێ

کەش و هەواشت تێک داوە و
وەرزکانیشت شێت کردوون
هەوری ڕەشیش لەتاوی تۆ
بارانی خۆشی دەڕژێنێ

لە نێو گوڵان دا جوانترینی
لە نێو دونیا دا تاقانەی
تاڵێک لە قژە خاوەکانت
تەواوەتی دونیا دێنێ

گەرووم وشکە وەک بیابان
ئەوندی بە دوات دا هەڵێم
خۆزگە جارێک بە دەستی خۆی
پەرداخێک ئاوم بۆ بێنێ

بۆ ساز بوونی ئەو دونیایە
هەزاران ساڵی پێ چووە
بەڵام دیتنی جارێکی تۆ
هەموو دونیا دەشێوێنی

کۆترێکی ئازاد بووم بەڵام،
دیلی قەفەسم لە تاوت
هەزار خۆزگە باوەشی تۆ
موژدەی ئازادیم بۆ بێنێ

بە بەهانەی پەتای کڕۆنا
دەمامک تێدەکەی بۆ وەی
کە نەتناسم و نەتبینم
بەڵام چاوت دەتناسێنێ

کوتت بە چاویلکێکی ڕەش
چاوانیشم دەشارمەوە
هەوڵ مەدە ئەویش نەبێ
بۆنی عەترت دەم هاژێنێ

ئەوینت گۆڕەپانی شەڕ
دڵم شەڕوانی بێ گولە
تکایە با خۆم ڕادەست نەکەم
عەیبە بۆ کورد دەست هەڵێنی

لە باسی وەسفی باڵای تۆ
سەدان کتێب بنوسرێت کەمە
خاوەنی تۆ بوون سەروەتە
تەواو گەنجی قاروون دێنێ

دەترسم بمکا بە قاتڵ
غیرەیی کردن لە تاوت
بیکوژم وا ئەو ڕەقیبەش
کە پنجەی بۆ پەنجەت دێنێ

سۆزی سەرمای نەبوونی تۆ
شێوەی کڕێوەی زستانە
چلە گەورە و چلە چووکەش
ناتوانێ وا بمتەزێنێ

قژت کە دێتە سەر پشتت
وەک هەڵرژانی ئاو هەڵدێرە
هەزار خۆزگە بەو شانە کات
کە قژەکانی تۆ دادێنی

ئەو خالقەی تۆی ئافراندوە
شیاوە ببمە بەندەی
یا دەبێ ئەمن بکوژێت
یا کە بە تۆم بگەیێنێ

من بیستبوم کە خۆش ویستن
گیانێکی نوێت پێ دەبەخشێت
ئەی بۆچی عەشقت خەرێکە
هێمن تەنیا بفەوتێنێ
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit