لە ناو ماڵی دڵی من دا
تەنیا هەر تۆ خاوەن ماڵی
بۆ باوەشی بێ پەنای من
ئازیز وەک کۆرپە و مناڵی
لە پەیکەرم دا چوارچێوەی
له دڵم دا ترپە و خوێنی
لە ناو چاوم دا گلێنەی
چەند خۆشە کە تۆ دەم دوێنی
لە سینەم دا تۆ هەناسەی
هەڵت دەمژم بۆ ناو دڵم
چرکەیێک تۆ لە لام نەبی
خنکاوێکی لە ژێر گڵم
لە ئاسمانی خەیاڵاتم
ئەستێرەی بەخت و ئیقباڵی
لە وەرزەکان دا بەهاری
جوانترین ڕێکەوتی ساڵی
لە دونیای من تاکە کەسی
لە ناو بێ کەسی دا کەسمی
وەک وێنەی دەستی وێنەکێش
تۆ جوانترین ڕەنگ و ڕەسمی
لە چیرۆکی خۆشەویستیم
لە پەڕ پەڕی دا گوونجاوی
پێم بڵێ خەتای من چی بو
کە وا تۆ لە من ڕەنجاوی
دڵی وێران دەکەی ئارام
وەک گۆرانیێکی بە سۆزی
وکوو شێعری شاعیرێکی
کە ووشەکانی دەدۆزی
لە خۆشویستن دا سەرەتای
لە بێ ڕەحمی دا کۆتایی
عەشقت وەک لە داییک بوونە
جودایشت کۆچی دوایی
تەنیا هەر تۆ خاوەن ماڵی
بۆ باوەشی بێ پەنای من
ئازیز وەک کۆرپە و مناڵی
لە پەیکەرم دا چوارچێوەی
له دڵم دا ترپە و خوێنی
لە ناو چاوم دا گلێنەی
چەند خۆشە کە تۆ دەم دوێنی
لە سینەم دا تۆ هەناسەی
هەڵت دەمژم بۆ ناو دڵم
چرکەیێک تۆ لە لام نەبی
خنکاوێکی لە ژێر گڵم
لە ئاسمانی خەیاڵاتم
ئەستێرەی بەخت و ئیقباڵی
لە وەرزەکان دا بەهاری
جوانترین ڕێکەوتی ساڵی
لە دونیای من تاکە کەسی
لە ناو بێ کەسی دا کەسمی
وەک وێنەی دەستی وێنەکێش
تۆ جوانترین ڕەنگ و ڕەسمی
لە چیرۆکی خۆشەویستیم
لە پەڕ پەڕی دا گوونجاوی
پێم بڵێ خەتای من چی بو
کە وا تۆ لە من ڕەنجاوی
دڵی وێران دەکەی ئارام
وەک گۆرانیێکی بە سۆزی
وکوو شێعری شاعیرێکی
کە ووشەکانی دەدۆزی
لە خۆشویستن دا سەرەتای
لە بێ ڕەحمی دا کۆتایی
عەشقت وەک لە داییک بوونە
جودایشت کۆچی دوایی