بە توندووتیژی
خۆم نشان دەدەی
ڕمبی ئاگرین
تۆ لە گیان دەدەی
لێوم دەگەزم
تندتند بە ددان
مافمی دەتستێنم
بە خۆ پیشاندان
لە رێ بەدەر بووم
بە خەتی لێوان
تۆ لەگەڵم بێی
خۆشە رێپێوان
شێت و دێوانەم
بەو زووڵفە چینە
لە ناو ژیانم
بەس تۆی یکینە
لە ناو دەستت دا
خۆشە هەڵپەڕین
بۆ باوەشی تۆ
دەکەم ڕاپەڕین
گوڵی من ببی
بۆت دەبمە گوڵدان
وەرە بە قسەم کە
بکەین سەرهەڵدان
وەک بزووتنەوە
لە ناو خەباتێک
بەرزی لە دڵم دا
گشت کات و ساتێک
شۆرشی گەلێکی
بێ دەسەڵاتم
ئەو کات کە بە دڵ
من لە پەناتم
هێرش دەکەیە
ناو بەندی دڵم
بێ وفا مەبە
بێ تۆ ژێر گڵم
حەشارگەی دڵت
دەریای بێ بنە
تێی دا نووقم بوون
قسمەتی منە
تۆ نیشتمان بەو
من پارێزەری
تۆ دەسرازە بەو
منیش مێزەری
دڵنیایی بە
بۆ دڵتەنگی من
سەربڵیندی بە
بۆ نەتەوەی ژن
بۆ دڵ رەق بوونت
زۆر خۆڕاگری
بەڵام لە ئەوین
خۆی بۆ ناگری
ئاخری هەستی خۆم
بانگەواز دەکەم
سینەی پڕ لە قسەم
رۆژێک باز دەکەم
مەینەت و خەفەت
بە پۆل بۆم ڕیز بوون
چڕکەی کات ژمێر
لە گیانم زیز بوون
باسی ڕێزیان کرد
لای من بەڕێز بووی
وەک هەویری چاک
بۆ نان بە پێز بووی
دەبمە وڵاتت
سەرۆک کۆمار بە
بۆ کاتەکانم
وەک پێستی مار بە
هەر دەم خەیاڵم
بۆ لات دەسووڕێ
وەک نوێژ بۆ قیبلە
خودا لێم دەبوورێ
خۆم نشان دەدەی
ڕمبی ئاگرین
تۆ لە گیان دەدەی
لێوم دەگەزم
تندتند بە ددان
مافمی دەتستێنم
بە خۆ پیشاندان
لە رێ بەدەر بووم
بە خەتی لێوان
تۆ لەگەڵم بێی
خۆشە رێپێوان
شێت و دێوانەم
بەو زووڵفە چینە
لە ناو ژیانم
بەس تۆی یکینە
لە ناو دەستت دا
خۆشە هەڵپەڕین
بۆ باوەشی تۆ
دەکەم ڕاپەڕین
گوڵی من ببی
بۆت دەبمە گوڵدان
وەرە بە قسەم کە
بکەین سەرهەڵدان
وەک بزووتنەوە
لە ناو خەباتێک
بەرزی لە دڵم دا
گشت کات و ساتێک
شۆرشی گەلێکی
بێ دەسەڵاتم
ئەو کات کە بە دڵ
من لە پەناتم
هێرش دەکەیە
ناو بەندی دڵم
بێ وفا مەبە
بێ تۆ ژێر گڵم
حەشارگەی دڵت
دەریای بێ بنە
تێی دا نووقم بوون
قسمەتی منە
تۆ نیشتمان بەو
من پارێزەری
تۆ دەسرازە بەو
منیش مێزەری
دڵنیایی بە
بۆ دڵتەنگی من
سەربڵیندی بە
بۆ نەتەوەی ژن
بۆ دڵ رەق بوونت
زۆر خۆڕاگری
بەڵام لە ئەوین
خۆی بۆ ناگری
ئاخری هەستی خۆم
بانگەواز دەکەم
سینەی پڕ لە قسەم
رۆژێک باز دەکەم
مەینەت و خەفەت
بە پۆل بۆم ڕیز بوون
چڕکەی کات ژمێر
لە گیانم زیز بوون
باسی ڕێزیان کرد
لای من بەڕێز بووی
وەک هەویری چاک
بۆ نان بە پێز بووی
دەبمە وڵاتت
سەرۆک کۆمار بە
بۆ کاتەکانم
وەک پێستی مار بە
هەر دەم خەیاڵم
بۆ لات دەسووڕێ
وەک نوێژ بۆ قیبلە
خودا لێم دەبوورێ