ژینی من تۆی هەژیار
ئەی کە تۆی ژیانی من
دینی من تۆی ناونازار
ئەی کە تۆی ئیمانی من
چاوی من دوونیا
لەبەر تۆ ڕوون دەبینێ
تۆی گەشە و شۆقی دیتن
هێز بە بۆ چاوانی من
خۆر هەڵاتن، گەشەی ڕۆژ و
جوانی شەو
تۆی تەکووزی نێو ژیان و
هەرمانی جیهانی من
سەوزی چیمەن،
خۆڕاگری دار و دەوەن
ئەی کە تۆی دەریا و بیابان
و جوانی دارستانی من
من بە بێ تۆ
خۆ هەناسەم پێ نیە
ئەی کە تۆی پشوو و
هەناسە بۆ دڵ و بۆ گیانی من
لووت و لێو و
دەم و ددانم بۆ چیه! ؟
توێ ڕەستە و دێڕ و
وشە بۆ زمانی من
چاڵی گەردن و
گەرویێکی پڕ کوڵە گڕوو
هاوار دەکەن بە یک دەنگی
بۆ تۆ بزەی سەر لێوانی من
سینه و قەلبم لە تاوت
پڕ بوون له غەم
بریا ئاوینەیێک بای
له نێو دیوەخانی من
ترپە ترپی ئەو دڵەم
باس لە عیشقی تۆ دەکات
بەهێزە عەشقی تۆ
داگیری کردوە گیانی من
دەست به دەستت گەر نەگا،
دەست له دونیاکەم ئەشوم
چەن غەریب و بێ کەسن
دور لە تۆ دەستانی من
هاو قەدەم بوون لگەڵ تۆ
هەدیەیێک بوو له خودا
هاو قەدەم به ئەی ئەزیزم
تۆ لەگەل لاقانی من
تۆ هەبی عاشق دەبم
تا دوا رۆژی تەمەن
بەخێراتنت دەکەم ب
ۆ دڵ و بۆ گیانی من
من به ناوی عەشق
داواێیکی سادەم هەیه
چاوی جوان و گەشەکانت
بکه بە میوانی من
من له کۆتایی و تەواو بوون
ترس و ئاڵە شەو دەبینم
ئەی بە لەعنەت بێت جودایی،
جێم نەهیڵی گیانی من
خۆشی ئەم دونیایە بۆ من
هەر وجودی تۆ و بەس
لە کەویری وشکی سینەم
تۆ ببە بارانی من
گیرودەی عیشقی تۆ بووم
پێویست بێ دەشمرم
من دەترسم کە ئەوینت
بگرێت ڕووح وگیانی من
روژی ئەوەڵ تۆ نەبوی
بە قسمەت و ئیقباڵی من
درەنگ هاتی زوو مەڕۆ،
تۆ ببە پایانی من
ئەی کە تۆی ژیانی من
دینی من تۆی ناونازار
ئەی کە تۆی ئیمانی من
چاوی من دوونیا
لەبەر تۆ ڕوون دەبینێ
تۆی گەشە و شۆقی دیتن
هێز بە بۆ چاوانی من
خۆر هەڵاتن، گەشەی ڕۆژ و
جوانی شەو
تۆی تەکووزی نێو ژیان و
هەرمانی جیهانی من
سەوزی چیمەن،
خۆڕاگری دار و دەوەن
ئەی کە تۆی دەریا و بیابان
و جوانی دارستانی من
من بە بێ تۆ
خۆ هەناسەم پێ نیە
ئەی کە تۆی پشوو و
هەناسە بۆ دڵ و بۆ گیانی من
لووت و لێو و
دەم و ددانم بۆ چیه! ؟
توێ ڕەستە و دێڕ و
وشە بۆ زمانی من
چاڵی گەردن و
گەرویێکی پڕ کوڵە گڕوو
هاوار دەکەن بە یک دەنگی
بۆ تۆ بزەی سەر لێوانی من
سینه و قەلبم لە تاوت
پڕ بوون له غەم
بریا ئاوینەیێک بای
له نێو دیوەخانی من
ترپە ترپی ئەو دڵەم
باس لە عیشقی تۆ دەکات
بەهێزە عەشقی تۆ
داگیری کردوە گیانی من
دەست به دەستت گەر نەگا،
دەست له دونیاکەم ئەشوم
چەن غەریب و بێ کەسن
دور لە تۆ دەستانی من
هاو قەدەم بوون لگەڵ تۆ
هەدیەیێک بوو له خودا
هاو قەدەم به ئەی ئەزیزم
تۆ لەگەل لاقانی من
تۆ هەبی عاشق دەبم
تا دوا رۆژی تەمەن
بەخێراتنت دەکەم ب
ۆ دڵ و بۆ گیانی من
من به ناوی عەشق
داواێیکی سادەم هەیه
چاوی جوان و گەشەکانت
بکه بە میوانی من
من له کۆتایی و تەواو بوون
ترس و ئاڵە شەو دەبینم
ئەی بە لەعنەت بێت جودایی،
جێم نەهیڵی گیانی من
خۆشی ئەم دونیایە بۆ من
هەر وجودی تۆ و بەس
لە کەویری وشکی سینەم
تۆ ببە بارانی من
گیرودەی عیشقی تۆ بووم
پێویست بێ دەشمرم
من دەترسم کە ئەوینت
بگرێت ڕووح وگیانی من
روژی ئەوەڵ تۆ نەبوی
بە قسمەت و ئیقباڵی من
درەنگ هاتی زوو مەڕۆ،
تۆ ببە پایانی من