ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا چەند لاپەڕە خۆشەویستی
١٦. شێعری سپی (ناسین بە بۆن)
کەسێک کە جارێک دیتبوم
لە چاوی وی من بۆ وی هاوڕێ بووم
لە چاوی من ئەو بۆمن خۆشەویست بوو
چاوەکانی ئەستێرە بوون
لوت و دمی نۆک و نوقڵ
هەناسەی شنەبای بەیان بو
هەستی لە هەستی عشق دەچوو
دەنگی ئارامی دەبەخشی بە دڵی تەنگم
تا ئێستا نێزیک نەمدیتبو
ڕۆژێک بێ وەی بزانم
لە پێش چاوی من تێپەڕ بو
کورتە نامێکی بۆ ناردم
سڵاو هاوڕیم
دوێنە هاتم و نەدیتم و نەتناسیم
بەڵام نەیزانی من بە دڵ ئەوم دیت
کوتی بم بینی دەمناسی؟
کوتم بۆ ناسینت دیتنم ناوێ
من بە کەشی چاوەکانت تۆ دەناسم
کوتی چاویلکە لە چاو دەکەم
کوتم بە جوانی لوت و لێوت دەتناسم
کوتنی دەمامک تێدەکەم
کوتم چی لە بۆنی عەترت دەکەی؟؟؟
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit