ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٩. بەڵگە
دڵم بوخچەیەکی کراوەیە
ئەمەی هەیە لە ڕواڵەتدا... هەر ئەوەیە
گەر ئەمزانی تەمەنی خۆشەویستی لات
هێندە کورتە و
مێهرەبانی جوانەمەرگە،
گە ئەمزانی، وشەکانم ئەکەی بە ئەڵقەی زنجیر و
شیعرەکانیشم بە بەڵگە و،
قەد نامناسی و بە پرچی خۆم هەڵمەواسی
دڵم ئەکرد بە مجری پۆڵا و ئاسن
بەڵام داخم، درەنگ زانیم
دەمامک و درۆ و خەندەی بێ ناوەرۆک
میراتی عەشق و هەناسەی ئەم سەدەیە.

پەراوێز edit