ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٥. بزەیەکی تۆراو
تۆ ئەزانی شەوگار لە حەیفی خۆرەتاو، دڵی پڕە
بۆیە مانگ و ئەستێرەکان، هەتا بەیان
لەناو سەریا دێن و ئەڕۆن...
هێشتا خەمین و دڵ پڕە؟
بۆ گوڵەباخ سیس ئەبێت و بەدەم باوە ناشنێتەوە؟ !
ئاخر بولبول، بۆ ماوەیەکی کەم خایەن لەسەر چڵە
لەو دەمەشدا، کە هەڵئەفڕێ...
هیوای دواڕۆژ، بڕیارێکی سارد و سڕە.
کە تۆ ئەڕۆی، شەوگاری من ڕەش و مۆنە
گوڵی هیوام بێ چرۆیە، بۆنی نایە.
مەلی بیرم شاباڵ قرتاو... لەش خوێناوی
هیوای دواڕۆژ لە تاریکی و هەورا ون بوو
کۆرپەی عەشقم بزەی نایە.

پەراوێز edit