شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: بزەیەکی تۆراو تۆ ئەزانی شەوگار لە حەیفی خۆرەتاو، دڵی پڕە بۆیە مانگ و ئەستێرەکان، هەتا بەیان لەناو سەریا دێن و ئەڕۆن... هێشتا خەمین و دڵ پڕە؟ بۆ گوڵەباخ سیس ئەبێت و بەدەم باوە ناشنێتەوە؟ ! ئاخر بولبول، بۆ ماوەیەکی کەم خایەن لەسەر چڵە لەو دەمەشدا، کە هەڵئەفڕێ... هیوای دواڕۆژ، بڕیارێکی سارد و سڕە. کە تۆ ئەڕۆی، شەوگاری من ڕەش و مۆنە گوڵی هیوام بێ چرۆیە، بۆنی نایە. مەلی بیرم شاباڵ قرتاو... لەش خوێناوی هیوای دواڕۆژ لە تاریکی و هەورا ون بوو کۆرپەی عەشقم بزەی نایە. ++++++++++++++++++++++