ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٣٣. چیرۆکی شەو
کە شەو دادێ
مەلی شیعرم، لارە لارە... بەرەو هێلانە دێتەوە...
شەوان درەنگ... لەو کاتەدا
شار و لادێ چارشێوی ڕەش بەسەر زامەکاندا ئەدەن
برینەکانم دێنە سوێ
خەو لە پێڵووی چاوەکانم ئەتارێنن
هەتا شەفەق
لەناو کونجی شەو داگرتووی تەنیاییمدا
میوانێکن، دڵشکاوان ئەلاوێنن...
هاوڕێی قاچاخ،
نزیکترین هاوڕازانم،
دەست لە ملی وشەکانم
ڕچەی نامۆیی ئەشکێنن...
کە شەو دادێ...
مناڵانی بێ وڵاتی برسی و تینوو
عاشقانی لێک دابراوی پڕ لە تاسەی ئەم وڵاتە
دێن و ئەبن بە میوانم
لەگەڵ کازیوەی بەیاندا،
سنگیان پڕ لە بۆنی گوڵی بەختیاری
بە قاقای گەرم، دەست لە ملان...
دێن و ئەچنە ناو دیوانم.

پەراوێز edit