ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٣١. ئامۆژگاری
لەو کاتەدا شۆخە کچێکی نازدارت
کرد بە بووکی ناو ژوورەکەت
دەخیلت بم، ئاگات لێ بێ
بۆنی پەنجەکانم نەکات، لە گوڵدان و لەسەر تاق و پەنجەرەکەت.
کە پێی وتی:
«بۆنی تۆ گوڵێکی هەڵوەریو دێتە لووتم»
بڵێ: «گیانە، دڵنیابە، جگە لە تۆ،
گوڵێک نییە لەم جیهانە»
نەکەی ناوی من بهێنی
بەختەوەری لە ژوورەکەت بتۆرێنی!
ئەگەر هاتوو ژنێکت دی
بەژنی بە خەم داپۆشیوە
چاوانی کز و خەمبار
لێوەکانی وشک هەڵگەڕاو
بە شێوەیا یادت کردم
دانەچڵەکی
نەڵێی وێنەی ئەم هەژارە
لە ئەلبۆمی ڕابردووما یادگارە

پەراوێز edit