شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: ئامۆژگاری لەو کاتەدا شۆخە کچێکی نازدارت کرد بە بووکی ناو ژوورەکەت دەخیلت بم، ئاگات لێ بێ بۆنی پەنجەکانم نەکات، لە گوڵدان و لەسەر تاق و پەنجەرەکەت. کە پێی وتی: «بۆنی تۆ گوڵێکی هەڵوەریو دێتە لووتم» بڵێ: «گیانە، دڵنیابە، جگە لە تۆ، گوڵێک نییە لەم جیهانە» نەکەی ناوی من بهێنی بەختەوەری لە ژوورەکەت بتۆرێنی! ئەگەر هاتوو ژنێکت دی بەژنی بە خەم داپۆشیوە چاوانی کز و خەمبار لێوەکانی وشک هەڵگەڕاو بە شێوەیا یادت کردم دانەچڵەکی نەڵێی وێنەی ئەم هەژارە لە ئەلبۆمی ڕابردووما یادگارە ++++++++++++++++++++++