ئاڵەکۆک

ژیلا حسەینی add_a_photo
ژیلا گەشەی ئەوین
٢٩. پرسیار
سەرپۆشە شڕەکەی دایکم
دەسبەرداری سەرم نابێ و
ئەڵێ: «من هی داپیرەتەم»
ڕەنگە ئەویش لە داپیرەی خۆیەوە بۆی بە جێ مابێ
سەریشم پەنجەرەی تاقبازی بەرەو ئاسمانە
حەز ئەکا ڕۆژان میوانداریی هەتاو بکات و
شەوانیش مانگ و ئەستێرە.
چاویلکەیەکی قەترانیش لە دایکم بۆ ماوەتەوە
ئەڵێ: «دنیا هەر ئەمەیە تۆ ئەیبینی»
لەگەڵ هەر گرمەی هەورێکا، قارچکی سەد پرسیاری
دووپات و تازەش
لە چاوانما هەڵئەتۆقێت

پەراوێز edit