شاعیر: ژیلا کتێب: گەشەی ئەوین سەرناو: پرسیار سەرپۆشە شڕەکەی دایکم دەسبەرداری سەرم نابێ و ئەڵێ: «من هی داپیرەتەم» ڕەنگە ئەویش لە داپیرەی خۆیەوە بۆی بە جێ مابێ سەریشم پەنجەرەی تاقبازی بەرەو ئاسمانە حەز ئەکا ڕۆژان میوانداریی هەتاو بکات و شەوانیش مانگ و ئەستێرە. چاویلکەیەکی قەترانیش لە دایکم بۆ ماوەتەوە ئەڵێ: «دنیا هەر ئەمەیە تۆ ئەیبینی» لەگەڵ هەر گرمەی هەورێکا، قارچکی سەد پرسیاری دووپات و تازەش لە چاوانما هەڵئەتۆقێت ++++++++++++++++++++++