ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چێشتی مجێور
٤. بۆ چی چێشتی مجێور؟
مجێوری مزگەوت مەنجەڵێکی خۆی دێنا، هەرچی بەرماوی ئەو خەڵکە بوو، بەسەر یەکیدا دەکرد و ئەمەش جێژنانەی ئەو بوو کە ناوی نرابوو: «چێشتی مجێور». تێکەڵاوێکی سەیر بوو؛ لەناو مەنجەڵدا دەنکە برنج پاڵی بە دەنکە بڕوێشەوە دەدا. دەنکە کشمیشی پڵاو، پەرژ و بڵاو بووە و هەر یەکەی لە سووچێکەوە جێگەی گرتووە. پارچە ئێسکێک - کە ڕۆژی خۆی لە پەنا قوچکە برینج داندراوە - ئێستا دەناو بڕوێش و کەشکەکی گەنمدا خنکاوە! من دیتم ئەو چیرۆکەی ژیانم - کە پاش شێست و چەند ساڵ بەسەر دەکەمەوە - ڕاست بۆتە چێشتی مجێور. نە دەمی ڕووداوەکانم لە بیر ماوە، نە دەتوانم یەک بەدوای یەک بە زنجیرە بیانگێڕمەوە. لێکدراوە و بۆخۆشم نازانم کامیان لەپێش کامیاندا بوون؛ بەڵام دەزانم ئەوی نووسیومە، یان دیومە، یا لە خۆم قەوماوە، یان لە دەمی برادەرانی هاوسەفەرم قۆزتۆتەوە. تەمام وا بوو ناوی بنێم: «قانگەلاشک»، «بابردەڵە»، «بۆت برێم» کەچی بە بیرمدا هات «چێشتی مجێور» پڕ بە پێستیەتی.

پەراوێز edit