ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چێشتی مجێور
١٨. مردنی دایکم
دایک لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا تووشی نەخۆشی سیل دەبێ و زۆری پێ ناچێ دەمرێ. تاقانەکەی لە تەمەنی دوو ساڵیدا لە دایک بێبەش و هەتیو دەمێنێ. ژنێک بە ناوی «خات شەرەفەت» لە ساوەوانان ماوەیەک شیری داومەتێ. لە پاش ئەوە دوو ساڵ ژنێک بە ناوی «خات ڕوقیا» سەرپەرشتیم دەکا. تا بابم سەر لە نوێ بۆ جاری چوارەم گن دێنێ و ژنەکەشی لە بنەماڵەی قازیەکانی سەردەشت بوو. ناوی «مریەم» بوو؛ بەڵام هەر بە ناوی «کچی قازی» دەناسرا. پاش دوو ساڵ هۆگر کرتن بە خات ڕوقیاوە، دیسان هەتیو کراومەوە و دراومە دەست دایکی سێهەم.

پەراوێز edit