ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چێشتی مجێور
١٢. ئەگەر مریشکی لاسای قاز مەکەوە!
بۆ نان خواردن دەعوەتی کەسێک بکە لە نانەکەت مەمنوون بێ! دەعوەتی کەسانێک مەکە کە نۆکەریان لە تۆ تێرترە و هەمیشە سفرەیان لە سفرەی ڕۆژی دەعوەتەکەت ڕنگینترە. یانی «ئەگەر مریشکی، بۆ هێلکە کردن لاسای قاز مەکەوە!».

دنیا پڕیەتی لە پیاوی فێڵباز کە لە سەر فریودانی دڵسادە و بەستەزمانان دەژین. بە کەوای شۆڕ، بە مێزەری زل و تەزبێح و مت و مووروو خۆیان لە خەڵک گۆڕیوە. دەڵێ وەرە بتبەمە بەهەشت! یان ئەنەندی عەینەک لە چاوە و خۆی لە سەر خەڵک بە هەیبەت کردووە؛ کۆمەڵێک دڵسادە دوای خۆی دەدا: «وەرن حیزبم دروست کردووە، واتان بۆ دەکەم، وا بکرێ...»، لەوانەدا زۆر ئاگاری خۆت بە! دەتوانی بێنیە بەر چاوت: ئەو کابرایەی دەڵێ شێخم، ڕیشی بتاشرێ، شۆرتێکی دەبەر کرێ، پێ خواس بێ، یان وەک چیرۆکەکەی «چخۆف» لە حەمام ڕووت بێتەوە، چون مەیموونێکی لێ دەردەچێ؟ ! دەکرێ بڵێی: بۆ تۆ شتێک نادەی بە من تا من تۆ ببەمە بەهەشت؟ خۆ هی هەردووکمان حەواڵە بە دوای مردنە! یان: کابرای سیاسی خاوەن حیزب! ئەگەر تۆ لە پێشمەوە بی لە سەنگەردا، قبووڵمە. بەڵام تۆ بۆ خۆت لەوپڕی خۆشیدا بژی و من بە کوشتن و گرتن بدەی، خوا هەلناگرێ...

جارێک لە شیعرێکمدا -کە چاپیش نەکراوە- گوتوومە:

هەرگیز مەبە عەنتەری پیاوێ
تۆ هەڵپەڕی، بەو بدەن پڵاوێ

پەراوێز edit