ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە
(١) سۆندێ دەخۆم بەم باژێڕە،
(٢) تۆش نیشتەجێی ئەم باژێڕەی؛
(٣) بە باب و نەتەوەکەشی،
(٤) ئێمە جسناتی مرۆمان دەگەڵ خەمان وەدی ھێنا.
(٥) ئاخۆ ئێستا وا بیر دەبا ھەرگیز کەس دەرۆستی نایە؟
(٦) ئێژێ: سامانێکی زۆرم لەدەس داوە.
(٧) ئاخۆ ولۆ خەیاڵ دەکا کە ھیچ کەس ئەوی نەدیوە؟
(٨) ئەدی ئێمە دوو دیدەمان پێ نەداوە؟
(٩) زمانێکیش و جووتێ لێو؟
(١٠) ڕێگەی ھات و نەھاتیشمان نیشان نەدا؟
(١١) وەلێکان ئەو خۆی لە ڕێگەی ھەڵەت نەدا؟
(١٢) کوو دەزانی مەبەس لە ڕێی ھەڵەت چییە؟
(١٣) ئازادکردنی کۆیلەیە.
(١٤) یا نان دانە، لە ڕۆژی قاتی و قڕیدا.
(١٥) بە ھەتیوێکی بێ کەسی نزیکی خۆی.
(١٦) یان ھەژارێکی خاکەسەر.
(١٧) دیسان ئەبێ لەوانەش بێ کە بوونە خاوەن باوەڕ و بۆ خۆگری و دلۆڤانی، یەکتریان ڕاسپاردووە.
(١٨) ئەوانە بەختەوەرانن.
(١٩) کەسانێکیش کە بە نیشانانی ئێمە بێ بڕوا بوون، ئەوانە بەدبەختەکانن.
(٢٠) چارەنووسیان ئاگرێ بێ دەرەتانە.

پەراوێز edit