شاعیر: هەژار کتێب: قورئانی پیرۆز بە کوردی سەرناو: بەلەد وە ناو خودا کە دەھندە و دلۆڤانە (١) سۆندێ دەخۆم بەم باژێڕە، (٢) تۆش نیشتەجێی ئەم باژێڕەی؛ (٣) بە باب و نەتەوەکەشی، (٤) ئێمە جسناتی مرۆمان دەگەڵ خەمان وەدی ھێنا. (٥) ئاخۆ ئێستا وا بیر دەبا ھەرگیز کەس دەرۆستی نایە؟ (٦) ئێژێ: سامانێکی زۆرم لەدەس داوە. (٧) ئاخۆ ولۆ خەیاڵ دەکا کە ھیچ کەس ئەوی نەدیوە؟ (٨) ئەدی ئێمە دوو دیدەمان پێ نەداوە؟ (٩) زمانێکیش و جووتێ لێو؟ (١٠) ڕێگەی ھات و نەھاتیشمان نیشان نەدا؟ (١١) وەلێکان ئەو خۆی لە ڕێگەی ھەڵەت نەدا؟ (١٢) کوو دەزانی مەبەس لە ڕێی ھەڵەت چییە؟ (١٣) ئازادکردنی کۆیلەیە. (١٤) یا نان دانە، لە ڕۆژی قاتی و قڕیدا. (١٥) بە ھەتیوێکی بێ کەسی نزیکی خۆی. (١٦) یان ھەژارێکی خاکەسەر. (١٧) دیسان ئەبێ لەوانەش بێ کە بوونە خاوەن باوەڕ و بۆ خۆگری و دلۆڤانی، یەکتریان ڕاسپاردووە. (١٨) ئەوانە بەختەوەرانن. (١٩) کەسانێکیش کە بە نیشانانی ئێمە بێ بڕوا بوون، ئەوانە بەدبەختەکانن. (٢٠) چارەنووسیان ئاگرێ بێ دەرەتانە. ++++++++++++++++++++++