ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار بۆ کوردستان
٢٩. کەر بۆ سەر زەماوەند
کەریان بانگ دەکرد بێتە سەر شایی
کەر هاواری کرد: ماڵی وێرانم

وا هەڵناپەڕم سەرچۆپیم دەنێ
گۆرانی خۆشیش کەمتر دەزانم

بە خوا دەترسم بمکەن بە ئاوکێش
یان باراشی باش بێتە سەرشانم

مامۆستا هەژار، بۆ کوردستان، چاپی نۆهەم ١٣٩٢ هەتاوی، لاپەرە ٢٥٣و٢٥٤.
کەری بانگ‌کراو بۆ سەر شایی ﻭ ﺯەﻣﺎﻭەﻧﺪ

ﺟﺎﺭێ کەﺭەێکیاﻥ ﺑﺎﻧﮓ ﮐﺮﺩ بۆ شادی
ﻗﺎﻗﺎ پێکەنی کەﺭ بە ئاﺯﺍﺩﯼ

کلکی بەرزۆ کرد لوتی هەڵ‌بڕی
بە دڵێکی خۆش جارجار ئەزەڕی

ﻭتیاﻥ تۆ بۆچی ﻭﺍ ﭘـێﺋـەکەﻧﯽ؟
خۆ ﺑـﺎنگ‌ﮐـﺮﺍﻭﯼ سەﺭ ﺯەماﻭەنی

ﻭتی ﻣﻦ بۆیە ﻭﺍ پێ‌ئەکەﻧﻢ
ﻧـە ﺩەهۆڵ کوﺗﻢ، نە ﺷﻤﺸﺎڵ ﮊەﻧﻢ

ﻧـە سەﺭچۆپی‌کێش، نە ﺩﻭﺍییﮔﯿﺮﻡ
ﻟـەبەﺭ بارکێشاﻥ زیز ﻭ ﺯﻭیرﻡ

ﻧــە هەڵپەڕکێﮐـەﻡ ﻭەک هەڵپەڕینە
ﻧــە ئاﻭﺍﺯەکەﻡ جوﺍﻥ ﻭ شیرینە

بەوا مەنوارە کز و کەساسم
ﻣﻦ ﻭەک خەڵقی نیم خۆم ﭼﺎک ئەﻧﺎﺳﻢ

ئەزانم بۆیە ﻣﻦ بانگ ﮐﺮﺍﻭﻡ
حەماڵی ﺩﺍﺭ ﻭ بەﺭمیلە ئاﻭﻡ

چەند خۆشە ﮔﺸﺖ کەﺱ جێی خۆی ﺑﺰﺍنێ
بە قەﺩ جەﻭهەﺭﯼ٬ شەئنی١ خۆی ﺩﺍنێ

نەک چۆلەکە ﺑـێ ﻭ ﻭەک باﺯ بێتە ڕﺍﻭ
ﺑــە سەﺭەخەﺭی٢ خۆی خاتە ناﻭ ﺩﺍﻭ

١. شەئن: کار٬ حاڵ.
٢. سەرەخەری: پڕکێشی، بە قینداچوون٬ لاساری‌.
«دیوانی قانع، باخچەی کوردستان، خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ١٠١ و ١٠٢.»
که خری را به عروسی خواندند
خر بخندید و شد از قهقهه سست

گفت من رقص ندانم به سزا
مطربی نیز ندانم به درست

بهر حمالی خوانند مرا
کآب نیکو کشم و هیزم چُست

خاقانی شروانی، بهشت سخن، جلد دوم، چاپ ١٣٦٦، انتشارات پاژنگ، صفحه ٥١٣.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit