ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار ئاڵەکۆک
١٢. سوورە گوڵەی باخی کوردستان
نەسرینی قوندیلانە و نازاری نۆجوان
چاتر نموونە سوورە گوڵەی باخی کوردسان
کوڵمت گەش و بەتینە وەکوو جەوری موستەبید
پرچت ڕەش و درێژە وەکوو ڕۆژی کوردەکان
قەددت حەقی ژیانی هەموو میللەتی بچووک
ئازادی کوردستانە دەمت، لێی نییە نیشان
دوژمن بە تانگ لە سەرتە ئەتۆ تازە ساز دەکەی
لەو قەرنی بیستە تیری مژۆڵ و برۆی کەوان
چاوت هیمالی بەختی منە ڕۆژ و شەو بە خەو
نازت میسالی دەردی منە دەم بەدەم گران
ئەگریجەکەت کە دێتە نەزەر ڕووتی گرتووە
دڵ ژان دەکات و دێتەوە بیر وەزعی نیشتمان
بەو کیژیەش دەزانی کە هاوخوێنی خۆت نەبێ
نابێ بە یاری بگری، هەژار بەسیەتی ئەمان

پەراوێز edit