شاعیر: هەژار کتێب: ئاڵەکۆک سەرناو: سوورە گوڵەی باخی کوردستان نەسرینی قوندیلانە و نازاری نۆجوان چاتر نموونە سوورە گوڵەی باخی کوردسان کوڵمت گەش و بەتینە وەکوو جەوری موستەبید پرچت ڕەش و درێژە وەکوو ڕۆژی کوردەکان قەددت حەقی ژیانی هەموو میللەتی بچووک ئازادی کوردستانە دەمت، لێی نییە نیشان دوژمن بە تانگ لە سەرتە ئەتۆ تازە ساز دەکەی لەو قەرنی بیستە تیری مژۆڵ و برۆی کەوان چاوت هیمالی بەختی منە ڕۆژ و شەو بە خەو نازت میسالی دەردی منە دەم بەدەم گران ئەگریجەکەت کە دێتە نەزەر ڕووتی گرتووە دڵ ژان دەکات و دێتەوە بیر وەزعی نیشتمان بەو کیژیەش دەزانی کە هاوخوێنی خۆت نەبێ نابێ بە یاری بگری، هەژار بەسیەتی ئەمان ++++++++++++++++++++++