یارە جوانەکەم گوڵەی شۆخ و شەنگ
خونچیلانەکەم دڵگوشای دەم تەنگ
سەر کوڵمی گەشت برەوبەری گوڵ
خوا داویە بەشت گشت نیازی دڵ
بە قژی زێڕینت بە لێوی ئاڵت
بە چاوی شینت بە دانەی خاڵت
زەرد و بێ تینم شەتڵی خوێناوم
خەریکی شینم تانە لە چاوم
زانیت دەمردم بەو بەژنی باریک
ڕزگارت کردم لە ژیانی تاریک
ئەمشەو وە دیارە قەدری دڵانە
جەنگەی بەهارە مانگی گوڵانە
چاوجوان دەمێکە ئەوینداری تۆم
زامم گەلێکە برینداری تۆم
منێکی بێ هەل هەژاری کڵۆڵ
پیر و ددان کەل وەک داری کرمۆڵ
کز و بیمارم خەمبار و سەرشۆڕ
وا لە سەر بارم بۆ گۆڕ چاوەنۆڕ
کەی بیرم دەبرد جوانێکی وەک تۆ
سەد لاو بۆت دەمرد گیانێکی وەک تۆ
تۆی شلک و ناسک، تۆی وا نەرم و نۆڵ
تۆی سڵ وەک ئاسک تۆی وا خر و خۆڵ
وەک تۆ نازدارێک ئەویش وا بە شەو
هامێزم جارێک بکا بە جێ خەو
لەو تاریکایە بەو شەوە خۆشە
هەتا هەتایە دڵ بۆی پەرۆشە!
بە سیلە چاوێک زیندو بوومەوە
وەک تازەلاوێک تێ هەڵچوومەوە
ئەمە تۆی ئەمشۆ لە ناو باوەشم
دیتم لە ئاسۆ ئەستێرەی گەشم
ئەو سینەی نەرمت لە دڵ چەسپاندم
تارمایی شەرمت لە ڕوو تاراندم
دەخشێن لە لێوت لێوی بە بارم
لە کوڵمی سێوت گۆنەی نزارم
لە باغی ساوای پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ کووشینە
ئۆخەی وا دیسان خۆشیم دی شەوێک
ئەویش بۆ ژیان لێم بوو بە خەوێک
هەتا بۆ ژێر گڵ گلار بوونەوەم
ناخوازم بە دڵ بێدار بوونەوەم
خونچیلانەکەم دڵگوشای دەم تەنگ
سەر کوڵمی گەشت برەوبەری گوڵ
خوا داویە بەشت گشت نیازی دڵ
بە قژی زێڕینت بە لێوی ئاڵت
بە چاوی شینت بە دانەی خاڵت
زەرد و بێ تینم شەتڵی خوێناوم
خەریکی شینم تانە لە چاوم
زانیت دەمردم بەو بەژنی باریک
ڕزگارت کردم لە ژیانی تاریک
ئەمشەو وە دیارە قەدری دڵانە
جەنگەی بەهارە مانگی گوڵانە
چاوجوان دەمێکە ئەوینداری تۆم
زامم گەلێکە برینداری تۆم
منێکی بێ هەل هەژاری کڵۆڵ
پیر و ددان کەل وەک داری کرمۆڵ
کز و بیمارم خەمبار و سەرشۆڕ
وا لە سەر بارم بۆ گۆڕ چاوەنۆڕ
کەی بیرم دەبرد جوانێکی وەک تۆ
سەد لاو بۆت دەمرد گیانێکی وەک تۆ
تۆی شلک و ناسک، تۆی وا نەرم و نۆڵ
تۆی سڵ وەک ئاسک تۆی وا خر و خۆڵ
وەک تۆ نازدارێک ئەویش وا بە شەو
هامێزم جارێک بکا بە جێ خەو
لەو تاریکایە بەو شەوە خۆشە
هەتا هەتایە دڵ بۆی پەرۆشە!
بە سیلە چاوێک زیندو بوومەوە
وەک تازەلاوێک تێ هەڵچوومەوە
ئەمە تۆی ئەمشۆ لە ناو باوەشم
دیتم لە ئاسۆ ئەستێرەی گەشم
ئەو سینەی نەرمت لە دڵ چەسپاندم
تارمایی شەرمت لە ڕوو تاراندم
دەخشێن لە لێوت لێوی بە بارم
لە کوڵمی سێوت گۆنەی نزارم
لە باغی ساوای پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ کووشینە
ئۆخەی وا دیسان خۆشیم دی شەوێک
ئەویش بۆ ژیان لێم بوو بە خەوێک
هەتا بۆ ژێر گڵ گلار بوونەوەم
ناخوازم بە دڵ بێدار بوونەوەم