ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
چارەڕەش بووم و لە ڕێی خاڵی ڕەشا بێچارە مام
دەک چ گیان سەختم کە من تا ئێستە هەر لەو بارە مام
( من لەگەڵ مەجنونێ هاوڕێ بووم لە ڕێی شێتی و ئەوین
ئەو گەیی بە نیاز و من هەر بێدڵ و ئاوارە مام )
بۆ هروژمم کەوتە کار شیری برۆ و تیری مژۆڵ
کون کونی دڵ دوور لە هەژمار و جەرگ سەد پارە مام
گوڵ بە دەن ئەمڕۆ لە گوڵزارا گوڵێ پشکووتبو
گوڵ دەپشکووتن لە دەم، سەرسامی ئەو گوڵزارە مام
بولبولێ لە دیاری گوڵ دڕکێ لە قاچی ڕادەچوو
من بە دڵما چوو لە سەیری ئەو گوڵی بێ خارە مام
شەوڕەشی پرچت دڵی ساوامی وا دێوانە کرد
هەر لە منداڵیمەوە بەو تارەوە پەتیارە مام
پێم دەڵێ: ڕەنگ زەردی وەک لیمۆی هەژاری من وتم:
ڕەنگ نەماوی ئەو نەمامی بەژنی لیمۆدارە مام!
بەیتی دووهەم لە فارسیەوە وەرگیراوە

پەراوێز edit