ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار سیلسیلەی نەقشبەندی
٢. (سیلسیلەی نەقشبەندی بە شیعری مامۆستا هەژار)
ئیلاهی تۆ بە زاتی زولجەلالت
خودا تۆ بی و سیفاتی بێ میسالت

بەحەققی ئەو کەسەی فەرمووتە لەولاک
نەبوو مەتڵەب کە بیکەم خەلق ئەفلاک

حەبیب و مەحرەمی سیڕڕی نیهانت
موحه‌ممه‌د خاتەمی پێغه‌مبه‌رانت

ڕه‌سوول ئەستێرەن و ئەو ئافتابە
لە عوقبا بۆ شەفاعەت ئەو حیسابە

کە بێتە بەخشش ئەو دەریای جوودە
پڕیشکێکی بەسە هەرچی وجوودە

بە موعجیز وەختی زاهیر کردنی حەق
ئیشارێکی لە مانگی کرد و بوو شەق

هەموو ئاحادی ئەوسافی کروورە
سەهووم کرد یا «رَسولُ الله» ببوورە

بە زەیلی وەسفی تۆ ناگا دەسی کەس
سزای تۆ نەعتی تۆ قورئان دەڵێ و بەس

بە فەزڵی حەزرەتی «بوبَکرِی صِدِّیق»
کە ئەفزەڵ پاش نەبی ئەم بوو بە تەحقیق

هەموو ئیمانی ئوممەت نزم و بەرزی
کەفەی ئیمانی هەڵنابڕن لە عەرزی

کە دۆخی شیری بۆ کوفری نەبا سەد
کەمی مابوو موسوڵمان ببنە مورتەد

ئه‌وه‌»ثانِی اِثْنَیْن» یاری غار ئەو
لە ڕێی جانی جیهاندا جان نیسار ئەو

بە ڕوشدی حەزرەتی مەحبووبی وەههاب
خەڵیفەی سانی یەعنی «اِبْنِی خَطّاب»

خەلافەت بوو بە تەشریفی عومەر نەو
عەبایەک بوو عەداڵەت هاتە بەر ئەو

لەسەر باش گەر نەبوو ئەحکامی جاری
نیدایی «اَلْجَبَلْ»‏ چۆن گەییە ساری

دەفەرموێ ئەو کەسەی «خَیْرَ الْبَشَر» بوو
لە دووی من گەر نەبی بووبا عومەر بوو

بە ئازەرم و حەیای «عوسمانی عه‌ففان»
تنۆکێکە لەوی دەریایی «عُمّان»

بەسەعی و هیممەتی قورئانی کۆ کرد
رێگەی دین، دینی تەخت و بێ کڵۆ کرد

لە خۆی بورد نەک لە قورئان بەسیە تەعریف
«فَسَیَکْفِیکَهُمْ» بۆی به‌سه‌ ته‌شریف

بە حەققی دەرکی شاری عیلم و جەوهەر
«عه‌لی» موشکیل گوشای دەرکی خه‌یبه‌ر

نەبی فەرمووی کەسێ مەولای ئەمن بم
هومێدی بۆ تکای ئەو لای ئەمن بم

دبێ حوببی عه‌لی جێکا لە دڵ دا
لە سەر دڵ دەرکی بوغزی ئەو قفڵ دا

بەحەققی حەزرەتی سه‌لمان و قاسم
کە هەر دووکان بە دۆستی تۆ دەناسم

لە ئالی موسته‌فا مەعدوودە سه‌لمان
لەویڕا بوو پەیا قەدر و مه‌حەلمان

نەوەی بووبه‌کره‌ قاسم سەرتەریقە
یەمی فەزلی گەلێ پان و عەمیقە

بە سه‌یدانی جحێڵانی بەهەشتت
هومێد و دۆستی ئەهلی حەوت و هەشتت

بە تێبینی لە دین و خێرخواهی
حه‌سه‌ن بەر پێلەقەی دا تەختی شاهی

حوسه‌ین مەزلوومی دەشتی کەربەلا بوو
لەسەر مڵکی شەهادەت پادشا بوو

بە ترسی ڕێگەیی هات و نەهاتم
دەخیل ئەی ڕۆڵه‌یی شیرینی فاتم

خوداوندا به‌ «زَ‌یْنُ الْعابِدِین»ت
بووە ڕوون زەینی ئەهلی سەرزەمینت

عه‌لی ڕۆڵه‌ی حوسه‌ین قوتبی مەدار ئەو
لەسەر سەفحەی جینان نەخش و نیگار ئەو

بە حەققی کێۆ و بەحری فەزڵ و ئیحسا ن
کە بۆ چاوی هەموو ئینسانێ ئینسان

دەریخست باقری کوفر و زەلالەت
ئیمام باقر گوڵی باغی ڕیسالەت

بە حەققی جه‌عفه‌ری مەسدوق و سادق
لە عیلمی هەر دوکەون پڕ دەست و فایق

بە جەعفەر بەحری عیلم و قولزومی جوود
بە خامە ناکرێ ئەوسافی مەعدوود

بە حەققی ئال و بەیتی پاک و خاوێن
کە ئالوودە نەیان بوو چاک و داوێن

لە داوای دین بە مەردی چوونە سەنگەر
وەکوو گەمیە لە هەردی بوونە لەنگەر

بە والی ئەولیا دڵ، قولزومی نوور
لە ڕاحی عێشقی تۆ سەرمەست و مەخموور

تەریقەت بایه‌زید کردوویە مەعموور
شەهی مڵکی «فَنا فِی اللّه»ی ته‌یفوور

بە نووری بەدری خه‌رقان «بُوالْحَسَن» بەو
سەرای زیکری خەفی پڕ بوو لە پەڕتەو

بە فه‌زلی بووعه‌لی قوتبی یەگانە
بیحاری فەزڵی ناپەیدا کەڕانە

بە خواجە یۆسف ئەلوەندی حەقیقەت
بناوان هەڵگری بەندی تەریقەت

به‌ «عَبدُالْخالِق»ی خواناسی فانی
لە نێو عالەم شەهیرە غُجْدَوانی

بە عومری ڕۆیی کوللی ساعەت و تاو
بە دووی پێغەمبەرا هەنگاو بە هەنگاو

بە خواجە عارفی عارف بە ئەسڕار
بە «مَحْمُود»ی گەلی پیرانی ئه‌بڕار

بە جۆڵای تار و پۆی خاوەن تەمیزان
عەزیزی لای خودا، پیری عەزیزان

بە حەققی حەزرەتی بابای سَماسی
تەریقەت بوو بەوی مەحکەم ئەساسی

بە ئاوێنەی دڵی سَید کُلالت
لەویدا دەینواند سونعی جەلالت

بە شێخی ئینس و جیننی قوتبی لاهوور
ڕەوا بوو حوکمی بۆ سەر ئەختەر و هوور

سەری هەودای تەریق پاکی بەوی بوو
گەمیەوانی بیحاری عارفی بوو

ئەوە مەرکەز مەشاێخ حەلقەیی دەور
وەلی سەوزە گیا، ئەو بارش و هەور

هەڵی کرد بۆ تەریق ڕووناکترین شەم
لە ئەولادی حه‌سه‌ن بوو غه‌وسی ئه‌عزه‌م

بە حەققی حەزرەتی پیری بوخارا
بزورگی زۆرە ناگونجێ لە زارا

شەهەنشاهی سەریری نەقشبه‌ندی
بەسە هەرچی لە شەئنی دا بوو سەندی

دەڵێ هەر کەس لە هەر جێ دڵ غەمینە
لە من داوا بکا ئەسپم بە زینه‌

‏بە ئەنفاسی عه‌لائه‌ددینی دڵسۆز
لەسەر فەڕشی تەریقەی ڕادەدا تۆز

به حەققی حورمه‌تی یه‌عقووبی سانی
کە چەرخی پێدەڵین، چەرخە مەکانی

به‌ ناڵێنی عوبه‌یدوڵڵاهی ئه‌حرار
لە درکی کیبریات ئاساڵ و ئەبکار

زمان مەدحی بکا شێت و نەزانە
نه‌زیله‌ی ئاسمان و ڕیسمانه

بەحەققی تاریکوددونیای موجاهید
غەواسی بەحری عیرفان خواجە زاهید

بە دەروێشیی مه‌لانای ده‌روێش
لە فه‌یز و ڕه‌حمه‌تت بێحەد ده‌چۆ پێش

بە سۆزی خواجه‌گی و ڕاز و نیازی
بە عیشقت بوو لە مەشقی ڕۆح بازی

بە مەستی ساغه‌ری سەهبای ئەلەستی
زەمانە وەک نەقیمێ بوو لە دەستی

ویلایەت شەهدە ئەو ببووە ڕەواقی
لە مەوجی عیشقی فانی خواجە باقی

بە سەردارعێلی خێڵی خواشناسان
نەفس لەو بوو بە ڕه‌نج و دێو هەراسان

کە دی تینوو زەوی قەلبی هونەروەر
لە ڕێی ناسین و ئیجرای شەرعی ئەنوەر

به‌ هۆی شانی لە دەریایی مەعانی
هەڵیبەست جۆگەیەک بۆ ئەلفی سانی

لەوێ ئاوی بە شەرعی موسته‌فادا
جیهانی ڕەونه‌ق و باغی سه‌فادا

به‌دڵ تینووی ته‌ریقه‌ت، فه‌یزی بەخشی
هەزاران ئافەرین ئاودێری نەخشی

سەری هێند سەروەرانی بۆ بووە خەم
بە سەرهیندی بووە مەشهووری عالەم

که‌ ڕه‌ببانی ئه‌وه‌ ئیتر زمانم
بە وەسفی چۆن دەگا نوتق و بەیانم

بە نووری چاوی ئەو مه‌عسووم کە نووری
هەبوو شەوقی لە نەزدیک و لە دووری

بە شێخ عه‌بدولئه‌حه‌د نەجمی دره‌خشان
موحه‌مه‌د عابیدت لەعلی بەدەخشان

بە شمشیری دەبانی دین ته‌ڵه‌بکار
کە «سَیْفُ الدّین»ە جەوهەرداری ناغار

بە نووری عالەم ئەفرووزی سه‌ید نوور
وەلی بەو نوورە بۆ عالەم دەکەن سوور

بە حەققی مەزهەری لوتف و عینایەت
بە مه‌زهه‌رشا، شەهی تەختی ویلایەت

بە شابەیتی قەسیدەی خواپەرستی
نەشە بەخشی شەڕابی عیشق و مەستی

کە شەو بوو ڕۆژی هیندوستان و ئه‌هلی
هەڵات ڕۆژی جیهان ئابادی ده‌هلی

حەکاکی کرد ئەوی بوو عیزز و جاهی
له‌ سه‌ر دڵ ناوی عه‌بدوڵڵاهـ و شاهی

بە نووری شەوچرای شامی غەریبان
بە سەروی باغ و گولزاری حەبیبان

کە سەردەستەی هەموو مەستانە خالید
نەمامی باغی کوردستانە خالید

فیداتم نیشتمان بۆ شارەزوورت
ڕووناکە شام و ئەستەمبووڵ بە نوورت

بە حەققی حورمەتی عوسمانی سانی
کە فەزلی ئەو مەگەر بۆ خۆت بزانی

موعەتتەر بوو لەوێڕا قاف هەتا قاف
چ باغێک دی گوڵی وا جوان و شەففاف

دەسی قودرەت بە فەییازی چەقاندی
هەوای سافی تەوێڵە پەروەراندی

بە عەبدوڵڵاهـ و تاها پیری شەمزین
لە داوای دین نە ماندوو بوون، نە شەمزین

شەمی دڵ بوون و زیبی مەحفەڵی دین
وەتەن هەر شاد بی تۆ وا دوو کوڕت دین

بە شەهبازی تەریقەی نەقشبەندی
برووزیدا لە عیشقا مەرد و ڕەندی

کە کانی و مەعدەنی سیدق و سەفا بوو
لە زامی دڵ شەفا بوو بولوەفا بوو

بە حەققی گەوهەری یەکتای بەهادار
بە هائوددین محەممەد دڵ پڕ ئەنوا ر

فڕێی دا هەر شتێ چەوت و چەوێڵە
موزاعەف زیادی کرد نرخی تەوێڵە

بە حەققی خادیمی شەرع و کەلامت
گوزیدەی ئەولیایانی کیرامت

بزورگە زیاد لە ئەندازە و لە تەخمین
زیائوددین عومەر زەوئی دڵ و دین

بە حەققی یۆسفی میسری هیدایەت
ئەمینی حەقق و گەنجووری ویلایەت

بە بورهان شەمسی دین قوتبی زەمانە
لە لای هەر شەرعزانێ بێگومانە

پەیا بوو شەرع و دینداری ڕەواجی
بەوی و هەن فیرقەیی ئەو، پاکی ناجی

دەسی هەوری کەرەم هەوری بەهاری
بە سەر مەزرای فەقیریدا دەباری

دەبوون تێر ئاو و تێر، عەتشان و برسی
لە دنیا قاوە ئیعتا و بەزڵی شەمسی

توفه‌یلی سفرە مه‌عن و حاته‌می ته‌ی
سپووری دەرکی ئەو سەد خوسرەوی کەی

بە چەشمە و مەنبەعی عیلم و سه‌عادەت
بە سیپارەی خواناسی و عیبادەت

که‌ بازی پیری زانا بێته‌ په‌رواز
بە پیرۆز ناوی ئەو چاوی دەکا واز

حیساموددین عەلی شیری دەسی دین
کلیلی نەگبەت و خۆشی بە دەست وین

بەها و زەوئی چرای دین ڕەونەقی سەند
بەوو دنیای فڕێدا و ڕێی حەقی سەند

کە هەورامانییە توغرای نەخشی
هەور ئامانی بوو هێند فەیزی بەخشی

بە مەولانای سادق پیری مەجزووب
کە گیری هات کلیدی گەنجی مەته‌ڵووب

بکە ڕه‌حمێ به من بەس ڕووسیاهم
بدە دەورەی سیاهی هەر گوناهم

به‌ فه‌ریادم بگه‌ مه‌خشووشه‌ حاڵم
بە خۆرایی سه‌رف بوو ماهـ و ساڵم

نە شێوی تاعەتێکم بۆ بڕاوە
نە تۆوی چاکەیێکم بۆ چناوه‌

نیە خۆشی هومێدێکم بە شینی
نییه‌ ڕووشم که‌ بچمه‌ خۆشه‌چینی

لە بەردم داوە شیشەی نام و نەنگم
لە خەرمانی عەمەل هەر با بە چەنگم

تەواوی عومری خۆم سەرفی هەوا کرد
هەتا خۆم با بە دەست و بێنەوا کرن

لەناکاو هه‌ربینا وه‌ختی سه‌فه‌ر هات
ئەوی لێی غافڵم گورجم بەسەر هات

عوبوورم چۆن دەبێ من لەو سنوووه‌
کە تێشوو لازمە لەو رێگە دوورە

نییە تێشووم لە ڕێگا یا مزڵگاهـ
مه‌گەر «لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ الله»

گه‌دایێکم له‌ ده‌رکی کیبریاییت
ئەمن موفلیس ئەتۆش خۆت و خوداییت

بە مستە خۆڵه‌مێشکم، جەهەننەم
نە تۆزێ زیاد، نە یەک زەڕڕە دەبێ کەم

بکە ڕوحم ئەرحەمی زومڕەی ڕوحم بەر
له‌ ده‌رکی تۆ به‌ده‌ر نیمه‌ په‌نا و ده‌ر

کە بێئەنوا لە دەرکی مەحشەرابم
لە عەفوت دا توفەیلی ئەولیابم

ئیتر من هه‌ر به‌وه‌ ئومیده‌وارم
که‌ تۆ نێوت که‌ریمه‌ و من هه‌ژارم

هه‌ژار موکریانی، ساڵی ‎١٣٢٤‏ی شەمسی.

سه‌رچاوه‌:
١ـ سیلسیله‌ی نه‌خشبه‌ندی، ته‌رجه‌مه‌ و شه‌رح: ڕه‌حمان میسباح قازی، بڵاوکه‌ره‌وه‌: ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی ( ئینتشاراتی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی)، چاپی یه‌که‌م: ١٣٦٩کـ. هـ، لاپه‌ڕه‌ ٢٤ ـ ٣٤.
٢ـ زندگینامه عارف ربانی شێخ شمس الدین برهانی، مؤلف: ابوبکر خانچه سپهرالدین، چاپ اول ١٣٦٨ هـ. ش، صفحه ٢٥٦ ـ ٢٦٣.
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit