ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چوارێنەکانی خەییام
٩٤. دەروێشیەکەمان کیسەیەکی بێ بن بوو

دەروێشیەکەمان کیسەیەکی بێ بن بوو

مەیگێڕی جوان ڕێبەر و پیری من بوو

پێم وایە لە مەیخانە دەبێ وەی بینم

ئەو ژینی لە سووچی فێرگە دا لێم ون بوو

ما جامه‌نمازی به سر خُم کردیم
وز خاک خرابات تیمم کردیم
باشد که در این میکده‌ها دریابیم
آن عمر که در مدرسه‌ها گم کردیم

پەراوێز edit