ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار چوارێنەکانی خەییام
٤٢. هەر چەندی بڵێی بە بەژن و باڵا جوانم

هەر چەندی بڵێی بە بەژن و باڵا جوانم

ڕوومەت گوڵ و چاوکەژاڵ و لێو قەیتانم

وەستایێ کە وای لە خاک و گڵ داڕشتم

نیازی لەمە چی بوو؟ بۆچی کرد؟ نایزانم

هرچند که رنگ و روی زیباست مرا،
چون لاله رخ و چو سرو بالاست مرا،
معلوم نشد که در طربخانهٔ خاک
نقّاش ازل بهر چه آراست مرا؟
هەرچەن بە ڕەنگ و بۆی جوان ڕازاوم
وەک گوڵ، بە باڵایش سەروی سەراوم،
بەڵام نەمزانی وەستای نیگارکێش
لە گاڵتەخانەی خاک بۆ دایناوم؟
«گۆران»

پەراوێز edit