ئاڵەکۆک

جەلال مەلەکشا add_a_photo
جەلال مەلەکشا شیعرەکان
١٣. نازانم چۆن بپەڕمەوە
نازانم چۆن بپەڕمەوە
شەوە زەنگه
بووار نييه
تا چاو بڕكا له هەر لاوه
هەر هەڵدێر و دارەبەنه
رێگا بەرتەسك و باريكە
ئەگەر هاتي
لەگەڵ خۆتا
چەند هێشو ئەستێره بێنه
لێره شەوه و
ئاسمان هەميشه تاريكه.
هەولێر - ٧/٥/٢٠٠٠
نووسین: حەمەی لەیلا

پەراوێز edit