ئاڵەکۆک

ناسیح ڕەحیمی add_a_photo
ناسیح ڕەحیمی دیوانی شیعر
٢٣. بەهاری کورد
چرۆی داوە چرای نەورۆز چرۆی داوە بەهاری کورد
چرۆی داوە شکۆفەی عەشق لە دڵ ماوە بەهاری کورد

ژن و پیاو و کەنیشک و کوڕ، بە هەڵپەڕکێ بکەن شایی
بە ئازادی بژین لێرە، نەژاکاوە بەهاری کورد

تکا ڕەز بۆ ئەویندارن تکا بارانی دڵخۆشی
وەرن مەستانە بیبینن چ ڕازاوە بەهاری کورد

وڵاتی کورد و کوردستان بە ئاگری شایی ناسراوە
ئەسووتێنم خەمی زستان لە گڕ زاوە بەهاری کورد

هەڵۆی ئازادی هەڵئەفڕێ، قەفەس ئەشکێ بە تێکڕایی
ببینن چۆنە کێشراوە بە ئاڵاوە بەهاری کورد

سەهۆڵی بێکەسی ناسێح بە گەرمای ئەم بەهاره چوو
بە هیوای چەژنی نەوڕۆزم چ پڕ تاوە بەهاری کورد

زوحاکانە هەموو دونیام لە عەدڵ و شایی پڕ کردۆ
ئەڕووخێنم نزای کاوە کە شاڵاوە بەهاری کورد!
نووسین: ناسیح ڕەحیمی

پەراوێز edit