ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چەند بیری ئەستێران دەکەم!
«تەنیا لەوێ هەر ئەستێرەو بۆ جێژوانێک ڕێنمایە»

چەند بە عەزرەتی ئاسمانم!
«تەنیا لەوێ ئاسمان دەریای ئاودامانی لەبەردایە»

بۆ بۆنێکی خواکرد شێت بووم!
«تەنیا لەوێ هەر کولیلکێک شووشەبۆنی سەرواڵایە»

نەستەلژی: تاسەی نیشتیمان، سۆزی غوربەت
کولیلک: شکۆفە یان گوڵی گژوگیا و دارودرەخت
(١٩٩٩/٢/٢٦ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit