ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
وا لەسەر پشت ڕاکشاوم،
بە ڕواڵەت ئاسوودە و ئارام...
گۆشەیەکی زەوی هەیە و
خۆر نایبینێ،

من لێرەڕا لێی بەئاگام
دەنگوباسی هەر پەنگرێک لە کوانوودا،
نووچەی تەرزی هەر دارمێوێک دەگاتە لام.

ساتەوەختێک دەپشکوێم
وەک کەرکووکی نەورۆزەکەی نەوەت و یەک،
چرکەساتێک
لە هەڵەبجەی شازدەی مارتیش دڵتەنگترم.

بە ڕواڵەتیش
وا لەسەر پشت ڕاکشاوم،
لە بیستۆکی تەلەفۆنێک بێدەنگترم!
(١٩٩٨/٣/٢٠ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit