ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو بەرەو زەردەپەڕ
٢. لەدایکبوونی سەرکۆمارێک
سەدەی سێزدەم بوو
کاتێ هۆلاکۆ
بە کوردستاندا وەک پەتا ڕەت بوو.
ئەوساش، وەک ئێستا،
سەردەمی تەکیە و دەف و گومبەت بوو
بەژنی تێریمان هێندەی پنجەنۆک،
منارەئاسا خەم کەڵەگەت بوو.

کە بەغدای ئەنگاوت،
کاتێ میحرابی
بۆ هەسپەکەی خۆی کردە تەویله،
کاتێ قەڵغان و ڕەمبی هەڵپەسارد_
جادووبازێکی گۆڕستاننشین
هێلکەمارێکی بە دیاری بۆ نارد.
دێڵەگورگێکی هاری هۆلاکۆ
لە کەندڕێکی شێدار و تاردا لەسەری وەرکەوت،
لە سەدەی بیستەم هێلکە ترووکا:
سەری بەدوومی ئەژدیها دەرکەوت!
(١٩٨٩/٣/١٠ - تەرابلوس)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit