تۆ گوێت لێیە؟
گوێت لێیە، جگەرگۆشەکەم؟ !
دەنگ و سەدای ئەو پۆلە قاز و قورینگە
هەر ساتە و لە شتێک دەچێ:
دەمێک لە خرینگەی بازن و بەربازنی
چەتیمەحەیرانی ڕەسووڵ،
وچانێک لە هانکەهانکی کارمامزی
ئەنگاوتەی قۆریاتی مشکۆ،
تاوێکی تر
لە تریشقە و نرکە و گۆڵەی برایمەفەندی
چرکەساتێک
لە زەمزەمەی فەقێیانی حەوشی مزگەوت
تۆزێکی تر
لە ئاهەنگی
سەدای زەنگی کڵێسەکانی عەنکاوە
* * *
ئاڤێستا لێم دەپرسێ:
'بابە، کەسیان دەناسی؟ '
لە پڕمەی گریان دەدم:
یەک بە یەکیان دەناسم،
کچی خۆم، یەک بە یەکیان...
هەموویان، وەک دەنگی تۆ
وەکوو بۆن و بەرامەی باخی ناولەپی دایکت،
وەک جێی هەر کتێبێکی
ژوورەکەی خۆم دەناسم
جا کێ هەیە مژێکی لە هەوای هەولێر دابێ،
یا بەیانییەک چاوی.. بە قەڵاکەی هەڵێنا بێ،
کزەی جەرگی من نەبێ؟
کچی خۆم، چما نازانیت
تا هەنووکەش، من هەر بەوێ
بێدەنگیم لێوڕێژی دەنگە و
بۆشاییم مووی پێوە ناچێ و
دیوەخانی گۆشەگیریم هەر جمەی دێ؟ !
خۆ من و خەم لێک ناترازێین،
من کەسێکم،
لەگەڵ خەمدا لە دایک بووم،
لەگەڵ خەمدا فراژی بووم،
سەرمام بووبێ، ئاگردانم هەر خەم بووە
برسیم بووبێ،
هەر خەم سفرەی بۆ ڕاخستووم
هەر جارێکیش چووبمە ژوانی خۆشەویستێک،
خەم بۆ جێژوان دەستی گرتووم
بە پاسپۆرتە
سێکندهاندە شەرمنۆکە قەڵپەکانم
گەر ویستبم بۆ پەنایەک سەرهەڵگرم،
گەر ویستبم،
بۆ هەر سووچ و کەنارێکی دنیا بفڕم،
قەت لە یادم نەکردووە
لەگەڵ بیلێتەکەی خۆمدا،
بیلێتێکیش بۆ خەم ببڕم
هەموو عومر
بە یەک جەنتای شەقوشڕی سەرشانەوە،
بە یەک کەشتی،
بە یەک قیتار،
بە یەک باس و یەک فڕۆکە
پێکڕا سەفەرمان کردووە
بەڵام، کچم
ئەمجارە خەم
تامێکی تر
ڕەنگێکی تر
بۆنێکی تر
باڵایەکی تری هەیە
بە خەمی وا
تا سەفینیش قەڵەمی دەست و پێی دەشکێ،
قەرەچووخیش سەنگینیی خۆی لە بیر دەکا
ئەم خەمەی من
خەمی تیری ئیقلیمگیری لەشکرێکە،
بە یەک چرکە،
سەنگەرەکانی پێشەوەی پێخوست بکرێن
بە یەک چرکە، یەک چرکە و بەس
ئەم خەمە خەمی شاخێکە،
بەیانییەک،
بە یەک چرکە، یەک چرکە و بەس
پولێک ئاسکی گوڵبژێری
بکەوێتە بنپێی هەرەس
بە یەک چرکە، یەک چرکە و بەس
گوێت لێیە، جگەرگۆشەکەم؟ !
دەنگ و سەدای ئەو پۆلە قاز و قورینگە
هەر ساتە و لە شتێک دەچێ:
دەمێک لە خرینگەی بازن و بەربازنی
چەتیمەحەیرانی ڕەسووڵ،
وچانێک لە هانکەهانکی کارمامزی
ئەنگاوتەی قۆریاتی مشکۆ،
تاوێکی تر
لە تریشقە و نرکە و گۆڵەی برایمەفەندی
چرکەساتێک
لە زەمزەمەی فەقێیانی حەوشی مزگەوت
تۆزێکی تر
لە ئاهەنگی
سەدای زەنگی کڵێسەکانی عەنکاوە
* * *
ئاڤێستا لێم دەپرسێ:
'بابە، کەسیان دەناسی؟ '
لە پڕمەی گریان دەدم:
یەک بە یەکیان دەناسم،
کچی خۆم، یەک بە یەکیان...
هەموویان، وەک دەنگی تۆ
وەکوو بۆن و بەرامەی باخی ناولەپی دایکت،
وەک جێی هەر کتێبێکی
ژوورەکەی خۆم دەناسم
جا کێ هەیە مژێکی لە هەوای هەولێر دابێ،
یا بەیانییەک چاوی.. بە قەڵاکەی هەڵێنا بێ،
کزەی جەرگی من نەبێ؟
کچی خۆم، چما نازانیت
تا هەنووکەش، من هەر بەوێ
بێدەنگیم لێوڕێژی دەنگە و
بۆشاییم مووی پێوە ناچێ و
دیوەخانی گۆشەگیریم هەر جمەی دێ؟ !
خۆ من و خەم لێک ناترازێین،
من کەسێکم،
لەگەڵ خەمدا لە دایک بووم،
لەگەڵ خەمدا فراژی بووم،
سەرمام بووبێ، ئاگردانم هەر خەم بووە
برسیم بووبێ،
هەر خەم سفرەی بۆ ڕاخستووم
هەر جارێکیش چووبمە ژوانی خۆشەویستێک،
خەم بۆ جێژوان دەستی گرتووم
بە پاسپۆرتە
سێکندهاندە شەرمنۆکە قەڵپەکانم
گەر ویستبم بۆ پەنایەک سەرهەڵگرم،
گەر ویستبم،
بۆ هەر سووچ و کەنارێکی دنیا بفڕم،
قەت لە یادم نەکردووە
لەگەڵ بیلێتەکەی خۆمدا،
بیلێتێکیش بۆ خەم ببڕم
هەموو عومر
بە یەک جەنتای شەقوشڕی سەرشانەوە،
بە یەک کەشتی،
بە یەک قیتار،
بە یەک باس و یەک فڕۆکە
پێکڕا سەفەرمان کردووە
بەڵام، کچم
ئەمجارە خەم
تامێکی تر
ڕەنگێکی تر
بۆنێکی تر
باڵایەکی تری هەیە
بە خەمی وا
تا سەفینیش قەڵەمی دەست و پێی دەشکێ،
قەرەچووخیش سەنگینیی خۆی لە بیر دەکا
ئەم خەمەی من
خەمی تیری ئیقلیمگیری لەشکرێکە،
بە یەک چرکە،
سەنگەرەکانی پێشەوەی پێخوست بکرێن
بە یەک چرکە، یەک چرکە و بەس
ئەم خەمە خەمی شاخێکە،
بەیانییەک،
بە یەک چرکە، یەک چرکە و بەس
پولێک ئاسکی گوڵبژێری
بکەوێتە بنپێی هەرەس
بە یەک چرکە، یەک چرکە و بەس
فەرهەنگۆک:
خرینگە: خرنگە، زرینگە و زڕەی پێککەوتنی کانزا
بەربازن: بازنێکی باریکی بچووکە لە دوای بازنەکانی ترەوە لە دەست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەماڵرێن.
گۆڵە: گرمەگرم
فراژی: بەخۆداهاتن و گەشەکردن
قەرەچووخ: ناوی چیایەکە لە کوردستان
خرینگە: خرنگە، زرینگە و زڕەی پێککەوتنی کانزا
بەربازن: بازنێکی باریکی بچووکە لە دوای بازنەکانی ترەوە لە دەست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەماڵرێن.
گۆڵە: گرمەگرم
فراژی: بەخۆداهاتن و گەشەکردن
قەرەچووخ: ناوی چیایەکە لە کوردستان