ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
سەرپشک بە و هەڵبژێرە:
دەوڵەمەندێک
گەنجینەت بخاتە بەر پێ
شازادەیەک
چیت مەرام بێ،
دەم و دەست بۆت جێبەجێ کا

جەنگاوەرێک
لە پێناوتا شاران بگرێ،
سەران ژێ١ کا
یا شاعیرێک
بە یەک وشە
نێرگز لە بەژنت بپێچێ و
ئاگری گۆی مەمکت پێ کا!

١. ژێ: ژەهـ (زە کمان)، تەل، وەتەری ئامێری موزیک
(٢٠٠٥/١١/١٢ - کوردستان)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit