وا دانی پێدا دەنێم:
چەند هەنگاوێکم مابوو
خۆم بدەم بە دەستەوە،
لە هەورازان داگەڕێم
لە کونجێکا هەڵکورمێم
بە زامی شکستەوە.
سوپاست دەکەم ئازیز،
کە وەک ئایەتی پیرۆز،
لەپڕ هاتی بە هانای ئەم دڵە پێخوستەوە،
لە ڕەشترین ڕۆژگاردا
چەتری نوورت بۆم هەڵدا،
لە جەنگەی خەزەڵوەردا
پیریت لێم دوور خستەوە!
چەند هەنگاوێکم مابوو
خۆم بدەم بە دەستەوە،
لە هەورازان داگەڕێم
لە کونجێکا هەڵکورمێم
بە زامی شکستەوە.
سوپاست دەکەم ئازیز،
کە وەک ئایەتی پیرۆز،
لەپڕ هاتی بە هانای ئەم دڵە پێخوستەوە،
لە ڕەشترین ڕۆژگاردا
چەتری نوورت بۆم هەڵدا،
لە جەنگەی خەزەڵوەردا
پیریت لێم دوور خستەوە!
فەرهەنگۆک:
هەوراز: شوێنی سەر بەرەوژووری سەخت
هەڵکورمان: خۆ گڕمۆڵە کردن، خۆ گڵۆڵە کردن
جەنگە: ناوەڕاست و گەرمەی شت
هەوراز: شوێنی سەر بەرەوژووری سەخت
هەڵکورمان: خۆ گڕمۆڵە کردن، خۆ گڵۆڵە کردن
جەنگە: ناوەڕاست و گەرمەی شت