ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان
ئێمە تووشی سەد کوێڕەڕێین...
چرای بیرمان گەلێک کزە
هەنگاوی کوێرانە دەنێین!

مناڵەکان!
ئەفسانەکان دەگێڕنەوە:
هەبوو.. نەبوو
هۆزێک هەبوو لە خاکێکا
پاڵەوانیان چاوی کوێر بوو
هەوای دەورەی خۆی دەپێکا.

فەیلەسووفیان
فاڵچییەک بوو
شەوان فاڵی دەگرتەوە
تا بزانێ کەی دوژمن بۆی
پەت دەخاتە گەردنی خۆی.
پیاوماقووڵیان
کەڕ و ڵاڵ بوو
ماوەی کورتی ئارامیشی هەزار ساڵ بوو!

هۆزی نەگبەت
شەوی دەژمارد
ڕۆژی دەژمارد
سێ ژەم نان و چەپڵەی دەخوارد
چاوەڕێ بوو کە دوژمن بۆی
پەت بخاتە گەردنی خۆی!

* یەکەم جارە چاپ دەکرێ، پایزی ١٩٨٠، لە ڤیەننا، هاوڕێم د. کوردۆ عەلی وەبیری هێنامەوە.
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit