ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئەی مانگ، گەڕیدەی بێ وڵات
سووچی خۆت بوو ئەپۆڵڵۆ هات

منی کوردیش، ڕۆژانی زووم
وەک تۆ، لە پۆپەی بەرزی بووم

کەچی پاکی و ڕووناکیی خۆم
بوون بە مایەی نەگبەتی بۆم:

پارووم، نەوتم، دەشتم، گردم
هەموویان لێ داگیر کردم!

* کەشتیی ئەپۆڵڵۆ یەکەم مرۆی لەسەر ڕووی مانگ دابەزاند. یەکەم جار ئێوارەی ڕۆژی ١٩٧١/٦/٢٤ لە شاری کۆیە، لە میهرەجانی حاجی قادر کۆییدا خوێنراوەتەوە. کاک فەخرەدین تاهیر کاسێتی مەهرەجانەکەی بۆ ناردم.
(١٩٧٠-هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit