ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو دیوانی براکوژی
١٦. کە براکووژێک دەبینم
کە براکووژێک دەبینم
باوەڕ کەن ڕشانەوەم دێ..
تا بەیانی هەدا نادەم،
دایم ئەمدیو ئەودیو دەکەم.
سەد قۆناغیش دوور کەومەوە
بۆنی لاکی ماکەرێکی تۆپیو دەکەم!
مژدە، ئیتر نامرین!
لە سای سەری بێسەران
هەر کوردێک نمرەیەکە
لە یادی کەمپیوتەری
بانقەکانی هەندەران!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit