ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
‌زەنگ لێ دەدەم
کاستان دەکەم
پڕ بە گەروو دەقیژێنم
لە زۆنگاوان
شەپۆل دەخەمە سەر پاشوو
هەوای مەییو دەوڕووژێنم.

دڕک لە چاوتان ڕادەکەم
تا خەو لە چاوتان بتارێ
خوێ دەکەمە ناو برینتان
هەتا بێتە سوێ بە جارێ.

لێ ناگەڕێم... .
لێ ناگەڕێم...
لێ ناگەڕێم ئەو زامانەش هەدا بدەن
کە ساڕێژن، یا بێئێشن.
هەستن...
مەنوون...
ئێمە لە ناو پەیتوونێکین
دوو هەسپی کوێر ڕایدەکێشن... .
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit