ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لەکەیەوە
ئەو قورینگە سپیکەلە گرمۆڵەیە
لە پۆلەکەی دابڕاوە؟
بۆچی هێندە بەرزەفڕی؟
بەو میچەوە
چۆن و بەچی وا چەسپاوە؟
ڕاوکەر زەویبەدەریان کرد،
یا ئەڤینی ئەستێرەیەک
بۆ ئاسمانی هەڵکێشاوە؟ !
٢٠١٢/١/١٤-ڕیگا
لاپەڕەی ١٥٣,١٥٤
نووسین: خالید قادری

پەراوێز edit