ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
٨٤. ئەمشەو تا بەری بەیانی
ئەمشەو، تا بەری بەیانی،
نەنووستم و سەرنجم دای.
چەند جارێک دیتم ڕاچەنیت.
چەند جارێکیش دیتم گریای.

خەونت بە چییەوە دەدی؟
چیبوو؟ بۆچی ڕادەچەنیت؟
لە حیلەی ئەسپی خەمی من؟
لە ئاورینگی قەڵەمی من؟
لە هەڵبوون و کوژانەوەم؟
لە فڕین و نیشتنەوەی بێ بڕانەوەم؟

چیبوو، گیانە؟
لە خەونتدا کچێکی دیم لەگەڵدا بوو؟
یا بۆ وڵات
بارگەوبنەی خۆم تێکنابوو؟
***
من لە خەمی تۆ ناترسم!
من دەزانم،
خەمەکانت
وردن، قشتن، ژیکەلانەن...
من دەزانم،
خەمەکانت
وەکوو خەمی هیچ کەسێک نین:

دە چاوەکەم،
دیسان گیانم تژی کەوە
لە مناڵی و تاسەی یاری... .
پرێسکەکەت بکەرەوە،
بۆم هەڵڕێژە
دەنکەزەنگیانە و مرواری!
(زستانی ١٩٧٩ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit